
SNN
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، تەواوكردنی پرۆسەی هەڵكەندنی بیرە نەوتێكی نوێ لە كیڵگە نەوتییەكانی خۆرئاوای پارێزگای كەركوك تەواو بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی نیسان، وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، “كارمەندانی كۆمپانیای هەڵكەندی بیرە نەوتییەكانی عێراق، هەڵكەندنی بیرە نەوتی (بای حەسەن/199)یان لە كێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە خۆرئاوای كەركوك بۆ كۆمپانیای نەوتی باكوور تەواوكرد”.
ئاماژە بەوەکراوە، پرۆسەكانی هەڵكەندنی بیرە نەوتەكە لە قوڵایی 1810 مەتر لەڕێی بەكارهێنانی ئامێری هەڵكەندنی IDC 222 كە تواناكەی 1000 ئەسپە، بەئەنجام گەیشتووە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









