
بارانبارینى بهخوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN
کەشناسی هەرێم کەشوهەوای رۆژانی جەژنی رەمەزانیراگەیاند و ئاشکرایکرد، یەکەم رۆژی جەژن باران بارین و هەورە بروسکە دەبێت و ئەمڕۆش ئەگەری بارانی بەلێزمە هەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی نیسان، بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی کەشاسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لە دوای نیوەرۆ باران بارین دەست پێدەکات هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت هەموو ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ بارینی باران پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ خێرایی با زیاد بکات بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشور و ناوەراستی هەرێم، لە هەندێک ناوچەى دەشتى هەولێر (قوشتەپە و دیبەگە ) و هەندێک ناوچەى ڕۆئاوای سلێمانى (بازیان و چەمچەماڵ) ئیدارەى ڕاپەڕین و قەزای کۆیە و دەوروبەرى ئەگەرى بارانى بەلێزمە هەیە، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشی یەکەم رۆژی جەژن ئاشکرایکردووە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت سەرەتا باران بارین و هەورە بروسکە لە ناوچەشاخاویەکان و پارێزگای سلێمانى دەبێت پاشان سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ سێ بۆ چوار پلە نزمدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 23
سلێمانی : 22
دهۆک : 21
کەرکوک : 25
هەڵەبجە : 22
زاخۆ : 22
سۆران : 17
حاجی ئۆمەران : 10
گەرمیان : 27
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









