کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ راگەیەندرا

0
661

SNN-

کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەینێش بارانبارین بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی نیسانی 2024و ئاسمانى هەرێم بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران کە هەندێ جار بە لێزمه دەبێت و هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆدا ، بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا و پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 2 تا 5 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

هەروەها سبەی پێنجشەممە 11- 04- 2024، ئاسمان بەگشتى لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت ، لەگەڵ بارینی نمە باران بە شێوەى پچڕ پچڕ هەندێ جار بارانی بە لێزمە دەبێت بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا و پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 1 تا 2 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 23
سلێمانی : 22
دهۆک : 21
زاخۆ : 20
هەڵەبجە : 21
کەرکوک : 26
سۆران : 19
حاجی ئۆمەران : 10
گەرمیان : 28

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this