“یەكێتی سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و هیچ بیانوویەكی نەهێناوەتەوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن”

SNN-عەلی حەمە سەعید
لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنەكانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات لەڕابردوو لە ئێستا و لەداهاتووشدا یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە هەڵبژاردن نەترساوە و ناشترسێت، چونكە خۆمان بە حزبی هەڵبژاردن و دەناسێنین و وەك هەندێك لایەن هیچ بیانوویەك ناهێنینەوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت یاخود دوابخرێت، جەختیشدەكاتەوە یەكێتی خۆی بۆ قۆناغەكانی داهاتووی هەڵبژاردن ئامادە كردووە.
رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بە SNN-ی ڕاگەیاند: ئێمە لە مەكتەبی هەڵبژاردن سەرقاڵی كاری خۆمانین و بەگوێرەی بەرنامو پلانی دیارییكراو كاردەكەین بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن كە وابڕیارە لە 10/6/2024 بەسەر پەرشتی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەرێوەبچێت، هاوكات كۆمیسیۆنیش بەردەوامە لە ڕێكارەكانی بۆ ئەنجامدانی ئەو هەڵبژاردنە و دوینیش تیروپشكی بۆ ژمارەی كانید و قەوارە سیاسییەكان كردووە و یەكێتی بە ژمارە 129بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئیمە لەڕابردوو لە ئێستاو لەداهاتووش لە هەڵبژاردن نەترساوین و ناشترسین، هاوكات بیانووش ناهێنینەوە وەك هەندێك لایەنی سیاسی بۆ ئەوەی هەڵبژاردن دوابخرێت یاخود ئەنجام نەدرێت، چونكە لە هەموو حاڵەتەكاندا دواخستن یاخود ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن زیانیكی زۆری دەبێت بۆ كۆی پرۆسەی سیاسی لەهەرێمی كوردستان و هاوكات پێگەی هەرێمیش زیاتر لاواز دەكات لە بەغدا و وڵاتانی دیكەی جیهان.
لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئیمە لەكۆبوونەوەمان لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی پەیوەست بە پرۆسەی هەڵبژاردن هەمیشە جەختمان لەوەكردووەتەوە كە دەبێت هەلبژاردنێكی پاك و بێگەر بەڕێوەبچێت لەو وادەیەی دیاریكراوە و هیچ پێویستییەكیش نابینین بۆ ئەوەی هەڵبژاردن دوابخرێت یاخود ئەنجام نەدرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









