په‌یامى جۆو بایدن له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان

دیمه‌نێك له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌نێو كۆشكى سپى
SNN
سه‌رۆكى ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندووه، پشتگیرى هەڵبژاردنێکى ئازاد و شەفاف ده‌كه‌م.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ى نیسان، جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له كۆشكى سپى پێشوازى له محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و شاندى یاوه‌رى كرد. له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ردوولا راگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌شیان بڵاوكردووته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه به‌وه‌كراوه، “سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه پشتگیرى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى شه‌فاف و ئازاد ده‌كات”.
له‌باره‌ى هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، “سه‌رۆكى ئه‌مریكا دەستخۆشى لە هەوڵەکانى هەردوو سەرۆکوەزیرانى عێراق و هەرێمى کوردستان کرد بۆ گەیشتن بە چارەسەرکردنى کێشە هەڵپەسێردراوەکان و خەرجکردنى مووچەى دوو مانگى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لەلایەن بەغدادەوە و به پێویستى زانى ئه‌م كاره به‌رده‌وامى پێبدرێت”.
له‌باره‌ى دۆسیه‌ى ئه‌منى عێراق، له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، “سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆكى ئه‌مریكا كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێکەوە کار دەکەن به ئاراسته‌ى سەقامگیریى ناوچه‌كه و رێزگرتن لە سەروەریى خاکى عێراق”.
په‌یوه‌ست به دۆسیه‌ى نه‌وت و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كوردستان، له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، “هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگى سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه”.
رۆژی 13ی نیسان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای عێراق و هه‌رێمى كوردستان گەیشتە واشنتنى پایته‌ختى ئه‌مریكا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









