نوێترین زانیاری لەبارەی كۆتایی هاتنی شەپۆلی گەرماو دەستپێكردنەوەی بارانبارین

SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاماژە بەوەدەكات تاكۆ هەفتەی كۆتایی ئەم مانگە ئەم شەپۆلی گەرمایە بەردەوام دەبێت و دواتر شەپۆلی تری باران بارین و هەورە بروسكە دەستپێدەكەنەوە، جەختیش دەكاتەوە كە ئەو كەشە وشك و سەقامگیرە و تاڕادەیەك گەرمەی چەند ڕۆژێكە جێگیرە لەسەر ناوچەكان درێژی دەبێت بۆ ناو هەفتەی كۆتایی ئەم مانگە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزا لەبواری كەشناسی بە SNNی ڕایگەیاند: بەهۆی جێگیر بوونی سیستەمێكی پەستانی بەرزی بەهێز لەسەر هەرێم و دەورووبەری، كەبۆتە هۆی ڕەخساندنی كەشێكی وشك و بەهاوكاری تۆپەڵە هەوایەكی لاوازی گەرمی باكووری ئەفەریقیش كەشێكی تاڕادەیەك گەرمی ڕەخساندووە لەسەر ناوچەكانمان، تائەم سیستەمە لاواز نەبێت و تێك نەشكێت حاڵەتەكانی هەوری پێویست و سیستەمی تەڕ و باراناوی ناگەڕێتەوە سەر ناوچەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەشە وشك و سەقامگیرە و تاڕادەیەك گەرمەی چەند ڕۆژێكە جێگیرە لەسەر ناوچەكان درێژی دەبێت بۆ ناو هەفتەی كۆتایی ئەم مانگە، بەڵام لەناو هەفتەی كۆتایی ئەم مانگە و سەرەتا بەلاواز بوونی بەرزە پەستان هاتنی حاڵەتەكانی هەور دەست پێدەكەنەوە بەشێوەی هەڕەمەكی و دواتر لەگەڵ تێكشانی تەواوی بەرزە پەستان شەپۆلی تری باران بارین و هەورە بروسكە دێنەوە ناوچەكەمان.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا ئەوەی هەیە و نیشانەكان وادەریدەخەن پێش ئەوەی ئەم مانگە كۆتایی پێبێت سیستەمێكی باشی دیكەی تەڕی باراناوی ڕوودەكاتەوە ناوچەكە بۆ ناو مانگی ئایار حاڵەتەكانی باران بارین بەشێوەی بەرفراوان دەمێنن بەگشتی بۆ ناوچە جیاوازەكانی هەرێم باران بارین تۆماردەكرێت.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









