بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی كاركردن لە ڕێگای كەلار- سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی زیاد لە مانگێكە بەهۆی خەرجنەكردنی پارە كاركردن لە رێگەی كەلار – سلێمانی راگیراوە، بەڵام بڕیارە لەهەفتەی داهاتووەوە كاركردن لەو ڕێگایە دەستپێبكاتەوە، ئەوەش دوای سەردانەكەی قوباد تالەبانی دێت بۆ گەرمیان و بەڵێنی بە كۆمپانیای جێبەجێكارداوە كە لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕادەسپێرێت بۆ دابینكردنی پارەی پێویست بۆ دەستكردنەوە بە پرۆژەكە.
عوسمان حەمەسەعید، خاوەنی كۆمپانیای بێشكان كە جێبەجێكاری پرۆژەی ڕێگای سەرەكی كەلار سلێمانییە بە SNNی راگەیاند: بەهۆی دابینەكردنی پارە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی ڕێگای سەرەكی كەلار سلێمانی ماوەی زیاد لە مانگێكە كاركردن لەو پرۆژەیە ڕاگیراوە، هاوكات پێشتریش وەك پێویست پارە بۆ پرۆژەكە خەرجنەدەكرا بۆیە كاركردن لە پرۆژەكە بەخاوی بەڕێوەدەچوو، هەرئەوەش وایكردووە كە نەتواندرێت ئەو پرۆژەیە لەكاتی خۆیدا تەواو بكرێت كە لەئێستادا لە%70ی تەواوكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای سەردانەكەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆگەرمیان سەردانی پڕۆژەكەی كرد و بەڵێنی ئەوەی پێداین كە لایەنی پەیوەندیدار ئاگاداربكاتەوە كە پارەی پێویست بۆ پڕۆژەكە خەرج بكرێت و لە ئایندەیەكی نزیكدا پرۆژەكە تەواو بكرێت.
خاوەنی كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكە ئەوەشی خستەڕوو، وابڕیارە كە لە هەفتەی داهاتووەوە كاركردن لەو پرۆژەكە دەستپێبكاتەوە، كە تائێستا بەبڕی 97 ملیار دینار كاریان كردووە وبەڵام تائێستا بڕی 82 ملیار دیناریان بۆ خەرجكراوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









