كاندیدەكەی حەلبوسی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دەستی لەكاركێشایەوە

محەمەد حەلبوسی
SNN
کاندیدی پێشووی حەلبووسی رایگەیاند، دەستی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کێشاوەتەوە، دەڵێت “وەک کاندیدێکی سەربەخۆ کارەکانی خۆم دەکەم”.
شەعلان كرەیم، سەرۆكی فراكسیۆنی تەقدوم لە پەرلەمانی عێراق و كاندیدی پێشووی ئەو حزبە بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا كشانەوەی كاندیدبوونی لەپۆستی سەرۆكی پەرلەمان و جیابوونەوە حزبی تەقدوم بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی لەكارلادراوی پەرلەمانی عێراق راگەیاند.
ئاماژە بەوەکراوە، كرەیم لە یەكەم گەڕی هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق، دوای لەكارخستنی حەلبوسی بە بڕیاڕی دادگای فیدراڵی توانی (152) دەنگ بەدەستبهێنێت، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی پەرلەمانتارانی شیعە لەبڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆی ناوبراو، كە تیایدا ستایشی سەدام حسێن سەرۆكی رژێمی پێشوی عێراقی دەكات كێشەیان بۆ پرۆسەی كاندیدكردنەكەی دروستكرد، رێگەیان نەدا گەڕی دووەمی هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت و سكاڵایان لەسەر كاندیدبوونی تۆماركرد.
ئەو پەرلەمانتارە لەبەیاننامەكەیدا دەڵێت “سەرەڕای بڕیارەكەی دادگا بە دروستی كاندیدبوونم بەهۆی ئەو هەرا بێ پاساوەی پاڵشت بە ستەم و بوهتان و ناپاكی نزیكەكان و بۆ دوركەوتنەوە لەو مشتومڕەی دروستبووە، بڕیارمداوە لە كاندیدبوونم بۆ پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكشێمەوە”.
لە درێژەی راگەیەنراوەکەیدا هاتووە، واز لەكاری حزبایەتی بهێنێت و وەك پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ تا كۆتایی ئەم خولە كاری خۆی بكات لە پەرلەمانی عێراق، هاوكات داواشی لە پەرلەمانتاران كردووە دانیشتنێكی بەپەلە رێكبخەن و سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵبژێرن.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









