وتەبێژی كۆمیسیۆن لە SNNەوە وادەی دەستپێكردن و کۆتاییهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دیاریكرد

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، ئەو خشتەی كارەی دامانناوە بۆ بانگەشەكردنی بەربژێرو لیستەجیاوازەكان لە 10/5/2024 ەوە دەستدەكرێت بە بانگەشەی هەڵبژاردن و لە 6/6/2024 كۆتایی بە بانگەشەی هەڵبژاردن دێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی خشتەی كاری كۆمیسیۆن دەستپێكری بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ بەربژێرانی سەربەخۆ و هاوپەیمانی لایەنە سیاسییەكان و قەوارە سیاسییەكان لە 10/5/2024 دەستپێدەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، بانگەشەی هەڵبژاردن تا ڕۆژی 5/6/2024 بەردەوامی دەبێت و لە بەرواری 6/6/2024 كۆتایی بە بانگەشەی كاندیدە سەربەخۆكان و هاوپەیمانی و قەوارە سیاسیەكان دێت.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاردان لەسەر گۆڕانكاری لە وادەی دەستپێكردنی بانگەشە و كۆتایی هاتنی بانگەشەكردن لەدەستەڵاتی ئەنجومەنی كۆمیسیاراندایە و تەنها ئەوان دەتوانن گۆڕانكاری لەو وادەیەدا بكەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









