سعودیە بۆ حەجی ئەمساڵ تەکسی کارەبایی فڕیو بەکاردەھێنێت

0
375

SNN

حکومەتی سعودیە ئامادەکارییەکانی بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ دەستپێکردووە و رایدەگەیەنێت، 100 تەکسی کارەبایی فڕیوی کڕیوە، بۆ گواستنەوەی حاجیان لە فڕۆکەخانەی جەددەوە بۆ مەککە.

حکومەتی سعودیە لە پێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی “X” رایگەیاند، بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ خزمەتگوزاری جیاواز بەکاردەھێنن کە ئاسانکاری بۆ حاجیان دەکات و لە فڕۆکەخانەی مەلیک عەبدولعەزیزەوە لە جەددە بۆ مەککە بە تەکسی کارەبایی فڕیو دەگوازرێنەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو تەکسیە ھاوڕێی ژینگەیە و گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بەرهەمناهێنێت و تەنها بە کارەبا کاردەکات، هاوکات بە شێوەی ستونی بەرز و نزم دەبێتەوە و خێراییەکەی دەگاتە 250 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و چوار بۆ شەش سەرنشین لەخۆدەگرێت.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، کۆمپانیایەکی ئەڵمانی ئەو تەکسیەی دروستکردووە و یەکەمین جار لە مانگی تشرینی دووەمی 2023 بەکارھاتووە و سعودیەش بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ بەکاریدەھێنێت.

لەلایەکی ترەوە AFPی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەسەر ئەو تەکسییە نوسیوویەتی، فڕینی تەکسی پێشتر شتێکی زانستی خەیاڵی بووە، بەڵام ئێستا لە واقیعەوە نزیکبووەتەوە، سەرەتا لە ئەمریکا و دواتر لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و هیندستان پەرەیپێدراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this