نوێترین زانیاری لەبارەی سەرڕێژبوونی بەنداوەكانی دەربەندیخان و دووكان

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەو ڕێژەی زۆرەی باران بارین كە لەمساڵدا باریوە كە زیاد لە 835 ملیمی تێپەڕاندووە و هاوكات بەردەوامیش بەبڕی جیاواز ئاو دەڕژێتە بەنداوەكەوە، بۆیە لە ئێستادا تەنها 68 سانتیمەر ماوە بەنداوەكە بەتەواوی سەرڕێژبكات و تا كۆتایی ئەم مانگە بەتەواوی سەرڕێژ دەكات، بەڵام بەڕێوبەری بەنداوی دوكان جەختلەوەدەكاتەوە كە ئەمساڵ بەنداوی دوكان سەرڕێژنابێت.
سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان SNN-ی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو ڕێژە زۆرەی باران بارین لەمساڵدا توانیومانە ڕێژەیەكی زۆرباش لە ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان گلبدەینەوە بەجۆرێك بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا بە ڕێژەی 13مەتر ئاو زیاتر گلدراوەتەوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، هاوكات رێژەی باران بارین لەمساڵدا گەیشتووەتە 835 ملیم، ڕۆژانەش بەڕێژەی جیاواز ئاو دەڕژێتە بەنداوەكەوە ئەمە وایكردووە كە بەنداوی دەربەندیخان نزیك ببێتەوە لە سەرڕێژبوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا تەنها بڕی 68 سانتیمەتر ماوە بەتەواوی بەنداوی دەربەندیخان پڕببێت و سەرڕێژ بكات كە بەدڵنیاییەوە تا كۆتایی ئەم مانگە بەنداوەكە پڕدەبێت و سەرڕێژ دەكات ئەوەش لەدوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر پڕبوونیدا كە لەساڵی 2019 بەهەمان شێوەی ئێستا پڕبوو سەرڕێژیكرد.
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا هیچ مەترسییەك لەسەر بەنداوی دەربەندیخان بوونی نیە بەهۆی كاریگەری بوومەلەرزەكانی ساڵانی ڕابردوو، بۆ ئەومەبەستەش بەردەوام كاری نۆژەنكردنەوە و چاودێری بەنداوەكەكراوە و هیچ مەترسییەك لە ئارادا نیە.
كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان بە SNNیڕاگەیاند: بەهەموو ئەگەرێك ئەمساڵ بەنداوی دووكان سەرڕێژ نابێت، چونكە بەنداوەكە توانای گلدانەوەی حەوت ملیار مەترسێجا ئاوی هەیە، ئەوەش ڕێژەیەكی زۆرە، بەڵام لە ئێستادا نزیكەی لە %52 ی بەنداوەكە خاڵییە لە ئاو وەرزی باران بارینیش بەرەو كۆتایی دەچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژانە 10 سانتیم لە ئاستی ئاوی بەنداوەكە زیاد دەكات بەهۆی توانەوەی بەفر و باران بارین و هەروەها بەردانەوەی ئاو لە ئێرانەوە، هاوكات ڕێژەی باران بارینی ئەمساڵ بەراورد بە سێ ساڵی ڕابردوو لە ئاستێكی زۆر باشتر بوو، بەڵام نەبووە هۆی ئەوەی نزیك ببینەوە لە سەڕێژبوونی بەنداوەكە وەك ئەوەی لە ساڵی 2019 بەنداوی دووكان سەرڕێژیكرد، بۆیە ئەمساڵ لەچاوەڕوانی سەڕێژبوونی بەنداوی دوكان نین.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









