میدیای ئیسرائیل: هێرشێکی سنووردار بووە، بۆ ئەوەی کاردانەوەی ئێرانی بەدواوە نەبێت

SNN
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ئەسفەهان بیسترا، میدیای ئەمریکی باس لە هێرشی ئیسرائیل دەکات و بەرپرسانی تارانیش دەڵێن هیچ تەقینەوەیەک رووینەداوە، رۆژنامەیەکی ئیسرائیلیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هێرشێکی سنووردار بووە، بۆ ئەوەی بتوانرێت تێکبشکێندرێت و کاردانەوەی ئێرانی بەدواوە نەبێت.
کاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ئەسفەهان بیسترا، بەپێی میدیای ئەمریکی ئیسرائیل وەڵامی هێرشە ئاسمانیەکەی 13ی ئەم مانگەی ئێرانی داوەتەوە.
لای خۆیانەوە بەرپرسانی ئێرانی رایانگەیاند، 3 درۆنی بچوک بە ئاسمانی ئەسفەهانەوە تەقێندراونەتەوە و ئەو دەنگە بەرزەشی بیسراوە دەنگی تەقینەوە نەبووە، بەڵکوو دەنگی کەوتنەکاری سیستمی بەرگریی ئاسمانی بووە.
لەلایەکی دیکەوە رۆن بێن ییشای شیکەرەوەی سەربازی رۆژنامەی یەدعوت ئاحارنوتی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بڕیاردەرانی هێرشەکەی بەرەبەیانی هەینی بە مەبەست هەندێک شوێنی سوپای پاسدارانیان کردووەتە ئامانج بۆ ئەوەی بتوانن هێرشەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بە بێ ئەوەی پێویست بەوە بکات جارێکی دیکە وەڵامی ئیسرائیل بدەنەوە.
وەک ئەو رۆژنامەیە بڵاویکردووەتەوە، لێدوانی بەرپرسانی ئێرانی بۆ ئەوەی دۆخەکە ئاسایی نیشان بدەن، ئەو گریمانەیە بەهێز دەکات کە تاران نیازی نییە بەرپەرچی ئەو رووداوە بداتەوە، لە هەمان کاتدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە گریمانەیەکی دیکە ئەوەیە تائێستا بەرپرسانی ئێرانی ئاگاداری وردەکاری تەواوی زیانی ئەو هێرشانە نین.
تائێستا بەرپرسانی تەلئەبیب بە فەرمی هێرشەکەیان نەگرتووەتە ئەستۆ.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









