
نەوت
SNN
دوابەدوای ئەو هێرشانەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کرانە سەر چەند شوێنێک لە ئێران، نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە 86 دۆلار و 96 سەنت بوو، بەڵام دواتر رووی لە بەرزبوونەوە کرد و لەئێستادا بە 87 دۆلار و 35 سەنتە.
هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکاش کە لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە 82 دۆلا و 64 سەنت بوو، لە ئێستادا لە سەرووی 83 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە شارەکانی ئەسفەهان و تەورێزی ئێران بیسترا، هەرچەندە باس لەوەدەکرا هێرشەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە، بەڵام بەرپرسانی تەلەئبیب تائێستا بە فەرمی هێرشەکەیان نەگرتووەتەئەستۆ.
هاوکات میدیای فەرمی ئێرانیش ئاماژە بەوەدەکات سێ درۆنی بچووک بە ئاسمانی ئەسفەهانەوە خراونەتە خوارەوە و هیچ تەقینەوەیەکیش رووینەداوە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









