ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت جیاكراوەتەوە

د. نەرمین مەعروف
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بە گوێرەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی هیچ مەترسییەك لەسەر نەناردن و بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەماوە، جەختیش دەكاتەوە كە بابەتی ناردنی پارەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم جیاكراوەتەوە و ئەگەریش نەوت هەناردەنەكرێت پارەی مووچەی فەرمانبەران هەر ڕەوانەدەكرێت.
د.نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی پرسی مووچە بەتەواوی لە پشكی بودجەی هەرێمی كوردستان جیاكراوەتەوە، ئەگەر نەوت هەناردە نەكرێتەوە، حكومەتی عێراق مووچەی هەرێمی كوردستان راناگرێت، بەڵام كۆی داهاتی نێوخۆی لێ دەردەكرێت، بەڵام بۆئەوەی گەرەنتی زیاتر بكرێت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەوا پێویستە لە هەمواری پرۆژەیاسای بودجەدا بابەتەكە گەرەنتی بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق لەسەر ئەوە رێككەوتوون تاوەكو كۆتایهاتنی پڕۆسەی بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، لیستی ناوی هێزە ئەمنییەكان بە كۆد بنێردرێتە وەزارەتی دارایی عێراق، هاوكات بابەتی هەژماری من وەزارەتی دارایی عێراق داوای روونكردنەوەی لە دادگای فیدراڵی كردووە بۆ ئەوەی بزانن دابەشكردنی مووچە لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری من رێگەپێدراو دەبێت یاخودنا.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانی دەستپێكردنی پلەبەرزكردنەوەیە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە لیستەكە ئامادە بكرێت دوای پڕۆسەی وردبینی بەغدا پارەی پلەبەرزكردنەوەش دەنێرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









