
SNN
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا لە کۆنفرانسێکدا رایگەیاند، به‌شدارییان له هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌ر ئێران نه‌كردووه، هاوکات فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش دەڵێت “تەقینەوەکانی ئەسفەهان هیچ زیانێکیان نەبووە”.
ئەمڕۆ هەینی 19 ی نیسان ئەنتۆنی بلینکن لە لوتکەی گروپی G7 لە ئیتاڵیا رایگه‌یاند، قسه له‌باره‌ی ئه‌و رووداوانه ناكه‌م كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ روویاندا، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت، جه‌خت له كۆتاییهێنان به ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی ئامادە نییە لەهیچ ئۆپەراسیۆنێکی هێرشبەری ئیسرائیل بۆسەر ئێران بەشداربێت.
لەلایەکی ترەوە، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشیی نیشتمانیی ئێران، ڕایگه‌یاندووه، هیچ هێرشێكی مووشه‌كی نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئێران.
روونیشی كردووته‌وه، بۆ به‌رگرتن له هه‌ر هێرشێك، سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك له هه‌ندێک ناوچه‌ی ئێران كارا كراوه، تا ئێستا ڕاپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هیچ هێرشێك كه شایه‌نی باسكردن بێت، نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئێران.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی فه‌رمی ئێران بڵاوی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی له باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئێران له ڕێگه‌ی درۆن و مووشه‌كه‌وه باس ده‌كرێت، ڕاست نییه.
ئاژانسه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، هۆكاری بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه له ئه‌سفه‌هان، تێكشكاندنی سێ درۆن بووه له ڕێگه‌ی سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك.
هاوکات، عەبدولڕەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێرانی ڕاگەیاندووە، تەقینەوەکانی بەرە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ئاسمانی ئیسفەهان، پەیوەندی بە تەقەکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپاوە هەبووە کە دەستڕێژیان لە چەند تەنێکی نامۆکردووە لە ئاسمانی شاری ئیسفەهان، بەڵام تەقەکردنەکان و تەقینەوەکە بێ زیان بوون.
ئاشکرایکردووە، پسپۆرانی پەیوەندیدار سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، ئەنجامەکان بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا دەکرێن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









