
بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی لە نوێترین پێشبینییەکانی لەبارەی پلەکانی گەرما و باران ڕایگەیاند: لەگەڵ لاچونی بەرزەپەستان لەبەرواری 21 بۆ 22ی نیسان بۆ ماوەی 48کاتژمێر، نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سور بڕێک شێ لە دەریای سور و کەنداوی عەرەبی هەڵ ئەکشێت بۆ ناوچەکان لەگەڵ بەر یەک کەوتنی چینی هەوای سارد
جارێکی تر هەرێمی کوردستان دەچێتەوە نێو کەشێکی باران بارینی لاواز بۆ مامناوەند.
ئەو راشیگەیاند، باران لە ناوچە جیاجیاکان بەبڕی جیاواز دەبارێت، هەورە بروسکەو بارانی نمەو ڕشێنە باران لەهەندێک ناوچەی تر بارانی مامناوەند دەبارێت، لە هەندێک ناوچە تر بەس هەورو خۆرەتاوە، پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دا ئەبەزێت خێرایی با هەندێک جار لەگەڵ شەپۆلەکە زیاد دەکات.
وتیشی” کاریگەری ئەم شەپۆلە لە سەر ناوچە شاخاویەکان ناوچە سنووریەکان زیاتر دەبێت، دواتر بۆ ناو شارە گەورەکان وەک ناوچەکانی شاری سلێمانی زۆر زیاتر دەبێت، لە دوای ئەوە بەشێکی تری شاری هەڵەبجە لەگەڵ ئەوەش دا ناوچەکانی شارەکانی تر شاری کەرکوک و شاری هەولێر و شاری دهۆک کاریگەری لاوازی دەبێت”
ئاماژە بەوەش دەکات، دواتر هەر لە ڕۆژی 22ی نیسان کاریگەری ئەم شەپۆلە بەرەو لاوازی دەچێت، بۆ ڕۆژانی دوایی بەرزە پەستان ڕوو لەناوچەکان دەکات بۆ ماوەیەک دەمێنێتەوە”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









