“بەهۆی بۆردومان و ئاگركەوتنەوەوە لە ساڵی ڕابردوو 58 هەزار دۆنم دارستانی سروشتی لەپێنجوێن ناوچوون”

ئاگرەکەی ناوچەی پێنجوێن
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی ژینگەپارێزان و چالاكوانانی بواری ژینگە بەهۆی ئاگركەوتنەوە و هەروەها بۆردوومانەكانی توركیاوە لە سنووری قەزای پێنجوێن تەنها لە ساڵی ڕابردوو زیاد لە 58 هەزار دۆنم لە دارستانی سروشتی ناوچەكە لەناوچوون بەجۆرێك داری واسوتاوە كە تەمەنی زیاد لە 100 ساڵ بووە.
ڕێبەر تاهیر، ئەندامی ڕێكخراوی ملەكەوە بۆپاراستنی ژینگە لە پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: پێنجوێن خاوەنی دارستانێكی تەواو سروشتی جوانە، بەڵام لە وەرزی پوش و پاواندا زۆربەی كات ڕووبەڕووی سوتان دەبێتەوە، بەشێكی بەهۆی تۆپباران و بۆردوومانی دەوڵەتانی دراوسێوە ئەوەش هۆكارە بۆ ئەوەی ژینگەكەمان وێرانبێت، زۆربەی كات داری وادەسوتێت تەمەنی زیاد لە 100 ساڵە بە جارێك دەبێت بە خەڵوز و لەناودەچێت و ئاسەواری نامێنێت، پێویستە ڕێگریی لێبكرێت، چونكە مەترسی گەورەن بۆ سەر دارستانە سروشتییەكانی ناوچەكە
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەبەردەستی ئێمەدا هەن تەنها لە ساڵی ڕابردوو بەهۆی ئاگركەوتنەوە و بۆردوومانەكانی وڵاتانی دراوسێوە بووەتە هۆی سوتاندنی بەشێكی زۆری دارستانە سرووشتییەكانی ناوچەكە، بەجۆرێك بەگشتی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 58 هەزار دۆنم و دارستان و سوتاوە.
ئەو ئەندامەی ڕێكخراوی ملەكەوە بۆ پاراستنی ژینگە ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای ئەوەی ئەو ئاگرانە بوونەتەهۆی لەناوچوونی دارستانە سروشتییەكان، لەهەمان كاتیشدا زیانێكی زۆریان هەبووە بۆ ژینگە و سروشتی ناوچەكە، بۆیە پێویستە حكومەت لە ڕێگەی پەیوەندییەكانیەوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ئەو بۆردوومانانە ڕابگرێت، بۆ ئەوەی سرووشت و ژینگەی ناوچەكە پارێزراو بێت لە لەناوچوون.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









