نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بە پلەبەرزكردنەوە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم تەواو بووە و لەم هەفتەیەدا ڕەوانەی بەغدا دەكرێت، هاوكات هەر لەم مانگەدا لیستێكی دیكەی فەرمانبەرانی هەرێم بە پلەبەرزكردنەوە ئامادە دەكرێت و بەهەمان شێوە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت كە بە پلەبەرزكردنەوە ئامادەكراوە و ئەگەری زۆرە لە مانگی داهاتووەوە مووچە بە پلەبەزكردنەوە دابەشبكرێت.
سۆران عومەر مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی ئامادەكردنی لیستی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە ماوەی چەند ڕۆژێكە بە بەردەوامی و تەنانەت لە ڕۆژانی پشووش لە ئەركدابووین بۆ ئەوەی بتوانین لە زووترینكاتدا لیستی مووچەی مامۆستایان وفەرمانبەران بە پلەبەرزكردنەوە ئامادە بكەین بۆ ئەومەبەستەش هەریەكە لە بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری كارگێڕی و خۆیەتی و فەرمانبەرانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە دوێنی كە هەینی و پشووبوو لە ئەركدا بووین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆش كە پشووە بەهەمان شێوە لە ئەركدان بۆ ئەوەی بتوانن بەزووترین كات لیستی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بە پلەبەرزكردنەوە ئامادەبكەین و تائێستاش پشكنینمان بۆ زیاد لە پێنج هەزار دۆسیە كردووە و هەوڵدەدەین لەم هەفتەیەدا كۆتایی بهێنین بە ئامادەكردنی لیستی بەرزەمووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ئەومەبەستەش فەرمانبەرەكانمان كە شەو ڕۆژوو پشووەكانیان خستۆتە سەریەك بۆ ئەوەی مافی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستەبەرو ئامادەبكەین.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم بەرەو كۆتایی ڕۆشتووە و لەم هەفتەیەدا ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت بەمەبەستی وردبینیكردنی، بۆیە لەگەڵ دەستكردن بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق پشكی فەرمانبەرانی هەرێمیش ڕەوانەدەكرێت و هاوكات بۆ مووچەی مانگی پێنجیش بەهەموو ئەگەرێكەوە پێدەچێت مووچە بە پلەبەرزكردنەوە دابەشبكرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








