باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە هۆکاری سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا ئاشکرادەکات

ئەردۆغان
SNN
باڵیۆزی بەغدا لە ئەنقەرە رایدەگەیەنێت، ئەردۆغان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەردوو وڵات سەردانی عێراق دەکات، کە زیاتر بۆ کێشەکانی ئابوری و ئاو دەگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 20ی نیسان، ماجید لەجماوی، باڵیۆزی عێراق لە توركیا بەمیدیا عێراقییەكانی راگەیاندوە، لەكاتی سەردانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق، گفتوگۆ بە ئاڕاستەی چارەسەری كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكرێت، كێشەكانیش لە كێشەی ئابوری، ئاو و سنوری نێوانیان پێكهاتوون.
ئاماژەی بەوەکردووە، سەردانەكەی سەرۆكی توركیا هاوكار دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوان توركیا و عێراق.
ئەوەشیخستە ڕوو، چەند ساڵێكە بەرپرسانی بەغدا هەوڵدەدەن پەیوەندییەكانی نێوانیان لەگەڵ توركیا لەڕێگەی پڕۆژەی هاوبەش كە پێشتر گفتوگۆی لەسەر كراوە، گەشەپێبدەن كە پێدەچێت لەكاتی سەردانەكەی سەرۆكی توركیا رێككەوتنی ستراتیژی لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژۆبكرێت.
هاوکات، دوێنێ هەینی رابردوو ئەرۆدغان لە دوای تەواوبوونی نوێژی هەینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەدوای سەردانەکەی بۆ بەغدا سەردانی هەولێریش دەکات.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









