بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

0
575

SNN            

بەوتەی شارەزایەکی کەشناسی شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، هاوکات لە سەرەتای مانگی داهاتووش ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەیە.

سالار حاجی عەلی شارەزا لە بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لەگەڵ لاچونی بەرزە پەستان لەبەرواری 21 بۆ 22ی نیسان بۆ ماوەی 48کاتژمێر نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سور بڕێک (شێ)ـی لە دەریای سورو کەنداوی عەرەبی هەڵ ئەکشێت بۆ ناوچەکان لەگەڵ بەر یەک کەوتنی چینی هەوای سارد جارێکی تر هەرێمی کوردستان دەچێتەوە نێو کەشێکی باران بارینی لاواز بۆ مامناوەند.

وتیشی: باران لە ناوچە جیاجیاکان بەبڕی جیاواز دەبارێت، هەورە بروسکەو بارانی نمەو ڕشێنە باران لەهەندێک ناوچەی تر بارانی مامناوەند دەبارێت لە هەندێک ناوچە تر بەس هەورو خۆرەتاوە پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دا ئەبەزێت خێرایی با هەندێک جار لەگەڵ شەپۆلەکە زیاد دەکات.

روونیشیکردەوە: “کاریگەری ئەم شەپۆلە لە سەر ناوچە شاخاویەکان ناوچە سنوریەکان زیاتر دەبێت، دواتر بۆ ناو شارە گەورەکان وەک ناوچەکانی شاری سلێمانی زۆر زیاتر دەبێت، لە دوای ئەوە بەشێکی تری شاری هەڵەبجە لەگەڵ ئەوەش دا ناوچەکانی شارەکانی تر شاری کەرکوک و شاری هەولێر و شاری دهۆک کاریگەری لاوازی دەبێت ، ڕێژەی بارین لەم شەپۆلە بەگشتی هەموو ناوچەکان باران لە 0بۆ10ملیمە لەهەندێک ناوچە ئەگەری زیاتر هەیە، دواتر هەر لە ڕۆژی 22ی نیسان کاریگەری ئەم شەپۆلە بەرەو لاوازی دەچێت ، بۆ ڕۆژانی دوایی بەرزە پەستان ڕوو لەناوچەکان دەکات بۆ ماوەیەک دەمێنێتەوە خێرایی بای باکور لە بەشێک ناوچەکانی هەرێمی کوردستان چالاک دەبێت”.

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای کۆتایی خێرایی بای باکور جارێکی تر شەپۆلێکی گەرمای ئەفریقا بەسەر دەریای سور ڕوو لە ناوچەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان دەکات، پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە بەرز دەبێتەوە وەک لە ناوچە شاخاویەکان °15 پلە بۆ سەرو °26 پلە هەندێک ناوچە نزم وگەرمەکان °26 پلە بۆ نزیک °40 پلە بەرز دەبێتەوە ، جارێکی تر لە ڕۆژەکانی سەرەتای مانگی 05 ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی باران بارینی باش هەیە سەرچاوەی لە دەریا سورەوە دەبێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this