مانگی دەستکرد ئاستی زیانەکانی هێرشە ئاسمانییەکەی سەر ئێران ئاشکرا دەکات

SNN
سەرباری ئەوەی بەرپرسانی ئێرانی باس لەوە دەکەن هێرشەکەی رۆژی هەینی بێ زیان بووە، بەڵام رۆژنامەیەکی ئەمریکی پاڵپشت بە وێنەی مانگە دەستکردەکان زیانەکانی ئەو هێرشە ئاشکرا دەکات، کە دەوترێت لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، لە هێرشەکەی بەرەبەیانی رۆژی هەینی بۆ سەر ئەسفەهان کە بنکەی ئاسمانی هەشتەمی شکاری لەو شارە کرایە ئامانج، بەشێک لە سیستمی بەرگریی مووشەکی ئێس- 300 ی بنکەکە لەناوبراوە.
پاڵپشت بەو وێنانەی لە رێگەی مانگە دەستکردەکانەوە تۆمارکراون، رۆژنامەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، بەشێک لە سیستمەکە کە تایبەت بووە بە شوێنهەڵگرتنی ئامانجەکان، لە هێرشەدا لەناوچووە یاخود زیانی زۆری بەرکەوتووە.
لەلایەکی دیکەوە کەناڵی ئەی بی سی نیوز لەزاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل لە هێرشەکەیدا سیستمێکی راداری لە نزیک ئەسفەهان کردووەت ئامانج، کە ئەرکی ئەو سیستمە پاراستنی دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز بووە و بە ئەگەری زۆر لەناوبراوە.
بەرەبەیانی رۆژی هەینی دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز ئەسفەهانی هەژاند، هەرزوو میدیاکان و بەرپرسانی ئێران رایانگەیاند، سێ درۆنی بچووک خراونەتە خوارەوە و هیچ تەقینەوەیەک رووینەداوە.
ئیسرائیل بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبار دەکرێت، بەڵام تائێستا بە فەرمی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
دوای ئەوەی لە شەوی 13ی نیساندا ئێران بە درۆن و مووشەکی دوورهاوێژ ئیسرائیلی کردە ئامانج، بەرپرسانی تەلئەبیب رایانگەیاند، ئەو هێرشەی تاران بێ وەڵام نابێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









