
عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق
SNN
عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق ڕایگه‌یاند، په‌یكه‌ری بانكه عێراقییه‌كان ڕێكده‌خه‌نه‌وه و پلانێكی فراوانیان هه‌یه بۆ چاكسازی له كه‌رتی بانكیی له عێراقدا.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی “الحرە” ئه‌مه‌ریكایی عه‌لاق ئاماژەی بەوەکرد: لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی سه‌رپێچی له كاری بانك له عێراقدا به‌رده‌وامه و لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان بانكی ناوه‌ندیی عێراق و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و بانكی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكا پێكهێنراوه بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كان و سزادانی سه‌رپێچیكاران، كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكایی وردبینی له كاری بانكه عێراقییه‌كان ده‌كات و ئه‌نجامی وردبینییه‌كه ده‌خاته به‌ر ده‌ست حكومه‌تی عێراق و ئه‌مه‌ریكا.
پارێزگاری بانكیی ناوه‌ندی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، كێبڕكێ له نێوان بانكه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتیی‌دا هه‌یه، به‌ڵام هاووڵاتیانی عێراق خواستیان له‌سه‌ر بانكی حكومی زیاتره.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی باڵای عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا، عه‌لاق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و سه‌ردانه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر په‌یوه‌ستی عێراق له ڕووی دارایی و ئابوورییه‌وه به ئه‌مه‌ریكاوه و یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا ئه‌و سزایانه بووه كه ئه‌مه‌ریكا خستوویه‌تییه سه‌ر ژماره‌یه‌ك بانكی عێراق و ڕێگه نادات دۆلاریان به ده‌ست بگات.
عه‌لی عه‌لاق جه‌ختیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تینی ئابووری و دارایی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و سامانی خۆی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا خستووه‌ته بواری وه‌به‌رهێنانه‌وه.
له باره‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق، عه‌لاق باسی له‌وه‌كرد، هه‌وڵیان داوه بڕی قه‌رزه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه و له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا توانی بڕی قه‌رزه‌كان بۆ 9 ملیار دۆلار كه‌مبكاته‌وه. له ئاستی ناوخۆدا ده‌وڵه‌ت به بڕی 70 تریلیۆن دینار قه‌رزی له‌سه‌ره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بانكی ناوه‌ندیی توانیویه‌تی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان له %7.5 دابه‌زێنێت بۆ %3.8 سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









