
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریداوە كە دەبیت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە بە نشتیمانی( تەوتین) بكرێن، بەڵام حكومەتی هەرێم سورە لەسەر ئەوەی نابیت ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی جێبەجێبكرێت و دەبێت پرۆژەی( هەژماری من) كاری پێبكرێت، بەوتەی شارەزایەكی دارایش ئەمە مەترسی لەسەر بەردەوامی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستدەكات.
كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNN-ی ڕاگەیاند:وەزارەتی دارایی عێراق و دادگای فیدڕاڵی بڕیاریانداوە فەرمانبەرانی هەرێم لە ڕێگەی بانكە فیدراڵیەكانەوە مووچەكانیان وەربگرن، چونكە بەپێیی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەڕێی بانكە فیدڕاڵییەكانەوە دەبێت كە بریتین لە بانكەكانی (رەشید، ڕافیدەین، بانكی بازرگانی عێراق).
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا هیچ رێككەوتنێكی كۆتایی لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق نییە، لەبارەی چۆنییەتی بە نشتیمانیكردن( تەوتین)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەریم، ئەوەش بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم سورە لەسەرجێبەجێكردنی (هەژماری من) و دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەو ڕێگەیەوە، بۆیە پێدەچێت ئەمە بابەتە درێژەبكێشێت تا ئەو كاتەی دادگای فیدڕاڵی بەبریاریك رێگە بدات لەڕێگەی هەژماری منەوە مووچە بدرێت بە فەرمانبەران یاخود سوردە بێت لەسەر بڕیارەكەی پیشووی خۆی.
عوسمان محەمەد، شارەزا لەكاروباری دارایی بە SNNی ڕاگەیاند: پابەندنەبوونی حكومەتی هەرێم بەبڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بەتایبەت لە بابەتی دابەشكردنی مووچەی لەڕێگەی بانكە فیدراڵییەكان و سوربوونی حكومەتی هەرێم لەسەر كاركردن بە هەژماری من، جارێكی دیكە گرفت بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەریم دروستدەكاتەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









