
بەنداوی دەربەندیخان، دەکەوێتە قەزای دەربەندیخان و نزیکەی ٦٧ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی، لە ساڵی ١٩٦١دا لەسەر ڕووباری سیروان دروستکراوە و، توانای گلدانەوەی سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە.
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاماژە بەوەدەكات ڕۆژانە بەتێكڕا نزیكەی 200 مەتر سێجا ئاو دەڕژێتە بەنداوی دەربەندیخانەوە، بەهۆی ئەو ڕێژەی زۆرەی باران بارین كە لەمساڵدا باریوە لە ئێستادا كەمتر لە 30 سانتیمەتر ماوە بەنداوەكە بەتەواوی پڕببێت و سەرڕێژبكات، بۆیە بەدڵنیاییەوە لەهەفتەی داهاتوو بەتەواوی سەرڕێژ دەكات ئەوەش لەدوای ساڵی 2019 -ەوە دێت كە ئەوكاتەش سەرڕێژیكرد.
سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بەSNNی ڕاگەیاند: ڕۆژانە بە ڕێژەی جیاواز ئاو دەڕژێتە ناو بەنداوی دەربەندیخان بەجۆرێك ڕۆژی واهەیە زیاد لە 200 مەتر سێجایە و ڕۆژی واش هەیە نزیكی 180 مەتر سێجایە بەڵام بەگشتی ڕۆژانە نزیكەی 200 مەترسیجا ئاو دەڕژێتە بەنداوی دەربەندیخانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی ئەو ڕێژە زۆرەی باران بارین لەمساڵدا توانیومانە ڕێژەیەكی زۆر باش لە ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان گلبدەینەوە و تا ئەمڕۆ كەمتر لە 30 سانتیمەر ماوە بەنداوەكە بەتەواوی پڕببێت و سەرڕێژبكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا بە ڕێژەی زیاتر لە 13مەتر ئاو زیاتر گلدراوەتەوە، هاوكات ڕێژی باران بارین لەمساڵدا گەیشتووەتە زیاتر لە 835 ملیم، بۆیە ئەمە وایكردووە كە بتوانین ئەوە بڵین كە لەدوو سێ ڕۆژی داهاتوودا و بەدیاریكراوی تاكۆتایی هەفتەی داهاتوو بەنداوی دەربەندیخان پڕدەبێت و سەرڕێژدەكات، ئەوەش دوای ئەوەی لە ساڵی 2019 بەهەمان شێوە پڕبوو سەرڕێژیكرد.
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا هیچ مەترسییەك لەسەر بەنداوی دەربەندیخان بوونی نییە بەهۆی كاریگەری بوومەلەرزەكانی ساڵانی ڕابردوو، بۆ ئەومەبەستەش بەردەوام كاری نۆژەنكردنەوە و چاودێری بەنداوەكەكراوە و هیچ مەترسییەك لە ئارادا نییە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









