کۆنگرێسی ئەمریکا: ئەگەری هەیە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک لە ئەمریکا قەدەغە بکرێت

SNN
کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاند، تەنیا نۆ مانگ بە کۆمپانیای بایتدانسی چینی دەدات کە خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆکە، تاوەکو پشکەکانی لە تیکتۆک بفرۆشێت، ئەگەرنا لە ئەمریکادا ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە قەدەغە دەکرێت.
ئەم پڕۆژەیاسایە لەچوارچێوەی پاکێجێکی 95 ملیار دۆلار هاوکاری بۆ ئۆکراینا، ئیسرائیل و تایوان تێپەڕێندرا، لە چەند کاتژمێری داهاتوو دەخرێتە بەردەم جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بۆ واژۆکردنی و بڕیاردان لەسەر قەدەغەکردنی تیکتۆک.
بەپێی پڕۆژەیاساکە، ئەمریکا 9 مانگ دەدات بە تیکتۆک یان پلاتفۆڕمەکە بفرۆشێت یاخود قەدەغە دەکرێت، ئەگەری هەیە سێ مانگیشی بۆ درێژبکرێتەوە.
بەگوێری میدیا ئەمریکییەکان، تیکتۆک پلاتفۆڕمێکە لەلایەن چینەوە بۆ سیخوڕیکردن و بردنی زانیاریی تاکە کەسی بەکاردەهێندرێت.
تیکتۆک ئەمەی رەتکردووەتەوە و نیگەرانیی دەربڕی گوایە ئەمریکا ئاپێک قەدەغە دەکات کە دەبێتە هۆی قەدەغەکردنی ئازادیی رادەربڕین بەسەر 170 ملیۆن ئەمریکی.
هاوکات، سیناتۆر مارک وارنەر، سیناتۆری ڤێرجینیای سەربە دیموکراتەکان بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، بیرۆکەی ئەوەی ئامرازێکی پروپاگەندە بدەینە دەست پارتی کۆمۆنیست بەهۆیەوە زانیاریی 170 ملیۆن ئەمریکی بەدەستبێنێت، سەرکێشیێکی ئەمنییە.”
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









