“هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتى خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت”

به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له عێراق | فۆتۆ: AP
SNN – عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ بڕیارێك نیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌شڵێت: ” لە 10ی مانگی داهاتوو بانگەشه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات”.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ى نیسان بە SNNی راگەیاند، “كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا كە 10ى حوزه‌یران بەڕێوەدەچێت. تائێستاش هیچ بڕیارێك نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لەو وادەیەی دیاركراوە”.
له‌باره‌ى واده‌ى دیاریكراو بۆ ده‌ستكردن به بانگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان جومانه غه‌لاى وتیشى:”بەگوێرەی ئەو پلانەی دامانناوە لە 10ی مانگی داهاتوو بۆماوەی نزیكەی مانگێك دەستدەكرێت بە بانگەشەی هەڵبژاردن، لە كاتی خۆیدا بانگەشە دەستپێدەكات كە مانگێك پێش رۆژی دەنگدانە”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئایا هیچ داواكارییه‌كى فه‌رمیان به‌ده‌ستگه‌یشتووه بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن؟ وته‌بێژى كۆمسیۆن ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “تا ئێستا كۆمسیۆن هیچ داواكارییەكی فەرمی بۆ راگرتنی ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی هەرێم بەدەستنەگەیشتووە، بۆیە ئێمە به‌پێى یاسا بەردەوامين لە ئامادەكارییەكان بۆ ئەوەی لە وادەی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت”.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، “سەرۆكوەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی راسپاردووە بۆ دابینكردنی بودجەی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و تائێستاش كۆمسیۆن بڕی 69 ملیۆن دینارى وەرگرتووە. هاوكات، پڕۆسەی تاقیكردنەوەی ئامێرەكانی هەڵبژاردن بە سەركەوتوویی ئەنجامدراوە و هیچ گرفتێك لە ئامێرەكاندا نییە”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









