“تا گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستنەبێت، دەبێت بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی جێبەجێبكرێت”

د. نەرمین مەعروف
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژە بەوەدەكات بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زۆر روونە و هیچ لێكدانەوەیەكی دیكە هەڵناگرێت كە بەڕوونی دەڵێت دەبیت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە بە بانكی بكرێت، بۆیە عێراقیش سوورە لەسەر جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگا و بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی ڕاگەیاند: لێرەو لەوێ زۆر باس لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەكرێت لەبارەی بە بانكیدرنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و لێكدانەوەی جیاوازی بۆ دەكرێت، لەكاتێكدا بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی زۆر ڕوونە و هیچ لێكدانەوەیەك هەڵناگرێت كە بەڕوونی دەڵێت دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەڕێگەی بانكە فیدراڵیەكانی عێراقەوە بە بانكی بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی عێراق سوورە لەسەر جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق تایبەت بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانی رەشید و رافیدەین و بانكی بازرگانی عێراقییەوە، بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێمیش هاوكاری وەزارەتی دارایی عێراق بێت بۆ دەستكردن رێوشوێنەكانی بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ئەوەی بەو بیانووەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رانەگیرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربووە و هەربە بڕیاری دادگای فیدراڵی تا ئەو كاتەی مووچە بە بانكی دەكرێت بە شێوەی كاش پارەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەدەكرێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









