بەهۆی کێشەی ناوخۆییەوە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەککۆی هەڵەبجەی گۆڕان دەستیانلەکارکێشایەوە

لۆگۆى بزووتنەوەى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی بەربژێرێك بۆ بوون بە باژێروانی مەكۆی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان، چەندین ساڵە مەكۆی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان بەدەست چەندین كێشە و گرفتەوە دەناڵێنێت، بڕیاربوو ئەمڕۆ هەڵبژاردنی ناوخۆیی لەناو مەکكۆی هەڵەبجە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەبڕیاری چەند كەسێك هەڵبژاردنەكە گوازرایەوە بۆ گردی زەرگەتەی سلێمانی و لەكۆی 54 ئەندامی ئەنجوومەن زیاد لە 20 ئەنداممان دەستمان لەكاركێشایەوە.
جەبار نەجیب، بەربژێر بۆ بوون بە باژێروانی مەكکۆی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNی ڕاگەیاند، ئێمە وەك ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی بازنە و ڕایەڵەكانی مەکكۆی هەڵەبجە چەندین ساڵە بەدەست چەندین كێشە و گرفتی ناوخۆییەوە دەناڵێنن بۆ ئەومەبەستەش چەندین سكاڵامان تۆماركردووە و لەچاوەڕوانی یەكلایی كردنەوەی سكاڵاكاندا بووین، بەڵام گروپێكی ناوخۆیی مەکكۆی هەڵەبجە بڕیاریاندابوو كە ئەمڕۆ شەممە 27/4/2014 پرۆسەی هەڵبژادنی ناوخۆیی بۆ باژێروان ئەندامانی مەكکۆ لەناو بینای مەكکۆی هەڵەبجە بەڕێوەبچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ناڕەزایی بوونمان بە ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە چونكە پێمان وابوو كە پلانێكی لەپشتەوەیە و كاری بۆ كراوە بۆ ئەوەی چەند كەسێكی دیاریكراو دەربچن، بۆیە ئەو چەند كەسە بڕیاریاندا كە پرۆسەی هەڵبژاردنەكە بگوازنەوە بۆ گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی و لەوێ پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ مەكکۆی هەڵبجە بكرێت، ئەمەش یەكەمجارە كارێكی لەوشێوازە بەرێوەبچێت و ئێمەش ئەو پرۆسەیە ڕەتدەكەینەوە.
ئەو بەربژێرەی باژێروانی مەکكۆی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لەكۆی 54 ئەندامی ئەنجومەن كە مافی دەنگدانمان هەبوو زیاد لە 20 ئەنداممان بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەمان لە ڕیزەكانی بزوتنەوەی گۆڕان داوە و لەداهاتووشدا ئەگەر لایەنێك یان ڕەتێكی دیكە هەبێت لەگەڵ ئێمە بگونجێت ئاساییە پەیوەندییان پێوەبكەین و درێژە بەكاری سیاسی خۆیمان بدەین.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









