تورکیا ئەنجامدەری تەقینەوەکەی ساڵی 2022ی ئەستەنبوڵی بە 1800 ساڵ زیدانی سزادا

ئەحلام بەشیر
SNN
میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا ئاشکرایان کردووە، دادگەی تورکیا سزای زیندانی تاهەتایی بۆ ئەحلام بەشیر، هاووڵاتییەکی سووری دەرکرد، بە هۆی دانانی بۆمبێک لە شەقامێکی ئیستەنبووڵ لە ساڵی 2022 کە بە هۆیەوە شەش کەس کوژراون و سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون.
هەروەها، تاوانبارەکە جگە لە سزای زیندانیی تاهەتایی، لەپاڵ سزای هەزار و 794 ساڵ زیندانی دیکەشی بەسەردا سەپێنراوە، تاوانبارەکە پێشتر ددانی بەوەدانا فەرمانی هێرشەکەی لە پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” و یەکینەکانی پاراستنی گەل “یەپەگە” وەرگرتووە.
لە 13ی تشرینی دووەمی 2022 هاووڵاتییەکی سووریی بەناوی “ئەحلام بەشیر”، لە یەکێک لە قەرەباڵغترین شەقامەکانی ئیستەنبوول تەقینەوەیەکی ئەنجام دا و بەهۆیەوە شەش کەس کوژران و نزیکەی 100 کەسی دیکەش برینداربوون، بۆ ڕۆژی دواتر هەر لە تورکیا دەستگیر کرا.

هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









