
باران و لافاو
SNN
پێشبینى دەکرێت هاتنى شەپۆلە چاوەڕوانکراوەکەى باران و تەرزە و هەورەبروسکە بۆ هەرێمى کوردستان پێش بکەوێت، کەشناسێکیش هۆشدارى دەداتە ئەو خوێندکارانەى ئاهەنگى دەرچونیان هەیە و دەڵێت: مەترسیدارە.
محەمەد کەمال، شارەزاى کەشناسى، لە لێدوانێکی میدیایدا رایگەیاند؛ ماوەى 10 بۆ 15 رۆژە لەسەر نەخشەکانى کەشوهەوا شەپۆلێکى باشى بارانبارین دەرکەوتوە کە سەرچاوەى شەپۆلەکە دەریاى سور و دەریاى ناوەڕاستە.
پێشبینى دەکات کە شەپۆلەکە لە رۆژى سێشەممەوە بگاتە هەرێمى کوردستان و تا درەنگانى رۆژى هەینى لە هەموو ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بێ جیاوازیی بەردەوام بێت.
وتىشی “بارانى بەخوڕ دەبارێت و هەورەبروسکەى لەگەڵ دەبێت و ئاستى ئاو لەناو سەنتەرى شار و دەرەوەى شارەکان بەرز دەبێتەوە و لافاوى چاوەڕوان نەکراو روودەدات و تەرزە دەبارێت.”
هەروەک هۆشداریدایە ئەو خوێندکارانەى رۆژى سێشەممە ئاهەنگى دەرچوونیان هەیە و وتى “لە 12 بۆ 5ـى ئێوارە شەپۆلەکە دەستپێدەکات و بەهیچ شێوازێک گونجاو نییە بڕۆنە دەرەوە، چونکە لەگەڵ ئەوەى باران دەبارێت هەورەبروسکەى زۆرى لەگەڵدا دەبێت و پێویستە ئەو خوێندکارانە بۆ پارێزگارى لە خۆیان ئاهەنگەکانیان لە شوێنى داخراو ئەنجام بدەن.”
هەروەک پێشبینیشى کرد کە لەماوەى هاتنى ئەم شەپۆلە تا کۆتاییهاتنى زۆرترین رێژەى باران بارین 140 بۆ 150 ملیمەتر بێت و کەمترینیش 50 ملیمەتر و ناوچەکانى گەرمیان و چەمچەماڵ و کەرکوک و سلێمانى و هەڵەبجە زۆرترین بارانى لێ ببارێت و هەولێر و سۆران و ئیدارەى راپەڕینیش رێژەى بارینى کەمتر دەبێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









