
کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و بەغدا لەسەر پڕۆژەیاسای نەوت و غاز | فۆتۆ: حكومهتى ههرێم
SNN
وەفدێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەغداد لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی نیسان و رادەستكردنی داهاتە نانەوتییەكان و هەژماری من لە كۆبونەوەدان.
تەلەفیزیۆنی یەکێتی رایگەیاند، تەوەری سەرەكی كۆبونەوەی وەفدی هەرێم لەگەڵ عێراق پرسی رادەستكردنی 50٪ی داهاتی نانەوتی و مووچەی مانگی نیسانی مووچەی مووچەخۆران دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەفدی هەرێم داوایكردووە بانكی رافیدەین و رەشید بێنە ناو پڕۆژەی هەژماری منەوە بۆ ئەوەی بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆران دەستپێبكەن و پڕۆسەكە زوو تێبپەڕێنن.
رۆژی 24ی نیسان ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، وەزارەتی دارایی راسپێردراوە داهاتی نانەوتی بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی فیدراڵ.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









