
SNN-
نوێنەری وانەبێژانی هەرێم زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی ناوەکانیان بۆ بەغدا و گرێبەستەکانیان ئاشكرا دەکات و دەڵێت:” وردبینی زیاتر لە 37 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە وەزارەتی دارایی عێراق لە قۆناغی كۆتاییدایە، بۆ ئەوەی بەشێوەی گرێبەست دابمەزرێن.
عەلی رەئوف، نوێنەری وانەبێژانی ھەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە: بەدواداچوونیان كردووە بۆ یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی وانەبێژان لە بەغداد و لەم كاتەشدا وردبینی لە لیستی وانەبێژان لە كۆتایی پڕۆسەكەدایە لە لایەن دیوانی چاودێری عێراق.
دەشڵێت:”مامۆستایانی وانەبێژ كە ژمارەیان 37 هەزار و 700 مامۆستایە بۆ دامەزراندنیان مانگانە دوو ملیار و 700 ملیۆن دیناریان پێویستە، بڕیاریشە دوای وردبینی، ناوەكانیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی راژەی فیدراڵی عێراق دەكرێت بۆ دامەزراندنیان”.
راشیگەیاندووە، ئەگەر دیوانی چاودێری لیستەكە پەسەندبكات، وانەبێژان دەبن بەگرێبەست و راستەخۆ مووچەكانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خەرجدەكرێت
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









