بڕی پاره‌ى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە سێ مانگدا 56 ملیار دینار زیادیكردووە

دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
له‌ماوه‌ى سێ مانگدا بڕى پاره‌ى پێویست بۆ مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له 913 ملیار دیناره‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 970 ملیار دینار، به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ڵێت: “په‌یوه‌ندى به‌و دامه‌زراندنه نهێنیه‌وه هه‌یه كه حكومه‌تى هه‌رێم له‌ماوه‌ى ئه‌و سێ مانگه‌دا ئه‌نجامیداوه”.
به‌پێى به‌دواداچوونێكى SNN، “له‌دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى بۆ دابینكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم تاوه‌كو پرۆسه‌ى به نیشتیمانیكردنى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم مانگانه پاره‌ى پێویست بۆ مووچه زیاتر ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك بڕه‌كه له 913 ملیار دیناره‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 970 ملیار دینار”.
به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، SNN په‌یوه‌ندى به وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه كرد و له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسێكى وه‌زاره‌ته‌كه كه نه‌ى ویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه زانیارییه‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه و به SNNى راگه‌یاند، “لەدوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بە دابینكردنی بڕی پارەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، مانگانە گۆڕانكاری بەسەر بڕی پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دێت، بەجۆرێك مانگ لەدوای مانگ بە چەندین ملیار دینارە پارەی فەرمانبەرانی هەرێم زیاد دەكات بەبێ ئەوەی حكومەتی هەرێم بە ئاشكرا هیچ بڕیارێكی دامەزراندنی فەرمانبەرانی دەركردبێت”.
به وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، “تاوه‌كو مانگی كانونى یه‌كه‌می 2023 ژمارەی فەرمانبەری هەمیشەیی لەسەرجەم وەزارەت و دەستەكان بریتییە بووە لە 682 هەزار و 141 فەرمانبەر، قه‌باره‌ى پاره‌ى مووچەی مانگانەیان 734 ملیار و 593 ملیۆن دینار بووه. هاوكات، فەرمانبەرانی گرێبەست لە سەرجەم وەزارەت و دەستەكان بریتیبووە لە 26 هەزار و 889 فەرمانبەر و مووچەی مانگانەیان بڕی 12 ملیار و 394 ملیۆن دینار بووە. ژمارەی خانەنشینی مەدەنی و سەربازی لە 245 هەزار و 104 خانەنشین پێكهاتووە، بری مووچەكانیشیان بڕی 119 ملیار دینار بووە، لەو رێژەیەش 64 ملیار دینار بۆ خانەنشینی مەدەنی و 55 ملیار دیناربووە بۆ خانەنشینی سەربازی. ژمارەی ئەو كەسانەی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتیان وەرگرتووە 76 هەزار و 788 كەس بوون، كە بڕی مووچەكانیان 11 ملیار و 117 ملیۆن دینارە. ژمارەی ئەو كەسانەی كە مووچەی شەهیدان و ئەنفالكراوان وەرگرتووە 83 هەزار 413 كەس بووە و بڕی مووچەكانیان 36 ملیار و 377 ملیۆن دینار بووە. ئه‌مه جگه له‌و پاره‌یه‌ى كه بۆ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، “مووچەی هەر مانگێكی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم بە خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی گەیشتووەتە بڕی 913 ملیار و 623 ملیۆن دینار، بەڵام لەماوەی سێ مانگی رابردوودا بڕی پارەی مووچەی فەرمانبەران لە 913 ملیار دینارەوە بۆ نزیكەی 970 ملیار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش به واتاى ئه‌وه دێت كه له ماوه‌ى سێ مانگدا بڕی پارەی مووچەی فەرمانبەران زیاتر لە 56 ملیار دیناری زیادیكردووە”.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تاوه‌كو ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى نه‌داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هۆكارى زیادبوونى بڕی پاره‌ى مووچه له‌ماوه‌ى سێ مانگدا چییه.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








