ئه‌سترازینیكا دانیبه‌وه‌دانا كه ڤاكسینه‌كه‌یان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مێشك دروستده‌كات

ڤاكسینى ئه‌سترازینیكا | فۆتۆ: Sky News
SNN
كۆمپانیاى ئه‌سترازینیكا كه ڤاكسینى ئه‌سترازینیكای گه‌شه‌پێداوه تایبه‌ت به ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌به‌رده‌م دادگا دانیبه‌وه‌دانا كه ڤاكسینه‌كه‌یان كاریگه‌ریی لاوه‌كى له‌سه‌ر مێشكى به‌شێك له‌و كه‌سانه دروستكردووه كه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
كۆمپانیاى ئه‌سترازینیكا له‌ساڵى 2020 به‌هاوكارى زانكۆى ئۆكسفۆرد هه‌ستا به گه‌شه‌دان به ڤاكسینى ئه‌سترازینیكا تایبه‌ت به ڤایرۆسى كۆرۆنا، به‌ڵام ماوه‌ى ساڵێكه چه‌ند كه‌سێك به‌تۆمه‌تى دروستكردنى كاریگه‌ریی لاوه‌كى له‌سه‌ر ته‌ندروستیان سكاڵایان له‌سه‌ر كۆمپانیاكه دروستكردووه.
یه‌كه‌من كه‌یس كه له‌و باره‌یه‌وه تۆمار كرا، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه بوو به‌ناوى جه‌یمى سكۆت كه باوكى دوو منداڵه و دانیشتووى وڵاتى به‌ریتانیایه تووشى خوێنبه‌ربوونى مێشك بوو، پاش ئه‌وه‌ى له مانگى نیسانى ساڵى 2021 ڤاكسینه‌كه‌ى له‌خۆیدا.
له‌پاش ئه‌وه‌ى دۆسیه‌كه‌ى جه‌یمى سكۆت براوه‌ته دادگا بۆ یه‌كه‌مجار كۆمپانیاكه دانى به‌وه‌داناوه، كه له هه‌ندێك كه‌یسى ده‌گمه‌ندا ڤایرۆسه‌كه ده‌بێته هۆكارى تووشبوون به نه‌خۆشى (TTS) كه ده‌بێته هۆكارى خوێنبه‌ربوونى مێشك و كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى په‌ڕه‌كانى خوێن.
هه‌رچه‌نده كۆمپانیاكه له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ى پارێزه‌ره‌كه‌ى سكۆتیان كردووه له مانگى ئایارى 2023، ده‌ڵێن: “قبوڵى ناكه‌ن كه سكۆت به‌هۆى ڤاكسینه‌ى ئێمه‌وه تووشى خوێنبه‌ربوونى مێشك بووبێت”، به‌ڵام له نامه‌یه‌كى ره‌سمیدا كۆمپانیاكه كه بۆ دادگاى ناردووه دانى به‌وه‌داناوه كه، “له‌زۆر كه‌یسى ده‌گمه‌ندا ده‌كرێت ڤاكسینه‌كه ببێته هۆكارى تووشبوون به خوێنبه‌ربوونى مێشك”.
ئه‌و كه‌یسانه‌ى كه تاوه‌كو ئێستا براونه‌ته دادگا داواى ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌هۆى ئه‌و زیانه‌ى كه پێیانگه‌یشتووه به بڕى 100 ملیۆن پاوه‌ن قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
13كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









