کەشناسی: بارانبارین و هەورەتریشقە دەستپێدەکات

0
653

SNN-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەکاتەکانی دواى نیوەڕۆ شەپۆلێکى هەورە تریشقە و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 30-4-2024، ئاسمان هەورو نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ و زیادبوونى خیرایی با , لەکاتەکانی دواى نیوەرۆ شەپۆلێکى هەورە تریشقەو باران بارینى پچڕپچڕ لەسەرجەم ناوچەجیاجیاکان دەبارێت،لەشەودا کاریگەرى باران بارین کۆتایی دێت.
تێبینى/لەبەربوونى گۆرانکارى لەم وەرزەدا ئەگەرى گۆرانکارى هەیە دروست بێت لەکات و جۆرى دابارین وکەشەکە،بڕى باران بارینى پێشبینیکراو لەنێوان (5-10 )ملم و پلەکانی گەرماش بەگشتی نزم دەبێتەوە بە (2-4)پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

هەروەها سبەىنێ چوار شەممە 1-5-2024، ئاسمان هەورو نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێرایی با، ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ لەسەر بەشێک لەناوچەکانى (باشوورى پارێزگاى هەولێروبەشێک لەئیدارەى گەرمیان و پارێزگاى کەرکوک) لەدواى نیوەرۆ لەئەنجامى ئەو ناسەقامگیریەى هەیە لەکەشی ناوچەکەمان باران بارین لە دواى نیوەرۆ دەست پێ دەکاتەوە لەگەڵ شەپۆلێکى هەورە تریشقە ،ئاستى دابارین لەسەر بەشێک لە پارێزگاکانى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە (3-5 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

بڕى باران بارینى پێشبینى کراو لەسنوورى پارێزگاکان بەم شێوەیە:
سەنتەرى پارێزگاى هەولێر (4-6 )ملم
ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و ناوچەشاخاوییەکان (7-10 )ملم
سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى (6-10 )ملم
ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەرین (8-10 )ملم
ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان (8-10 )ملم
سەنتەرى پارێزگاى دهۆک (2-5 )ملم
ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ (2-5 )ملم

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 25
سلێمانی : 24
دهۆک : 25
زاخۆ : 25
هەڵەبجە : 25
کەرکوک : 27
سۆران : 23
حاجی ئۆمەران : 15
گەرمیان : 29

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this