رێواز فایەق لە بارەی پرسی هەڵبژاردنەوە زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکات

رێواز فایه‌ق، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
SNN
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی رایگەیاندووە، یەکێتی لەگەڵ هەڵبژاردندایە لە کاتی خۆیدا بکرێت دەڵێت “پابەندین بە ناوەڕۆکی مەرسومی سەرۆکی هەرێمی کوردستان”.
د.ڕ‌ێواز فایه‌ق، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە رۆژنامەی کوردستانی نوێی راگەیاند: “یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گەڵ ئه‌وه‌یە كه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت، پابه‌ندبوونە به‌ناوه‌ڕ‌ۆكی مه‌رسومی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه‌ش مافی گه‌لی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژێرن بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌تێكی نوێ دابمه‌زرێت”.
ئاماژەی بەوەکردووە، “پێداگریمان پابه‌ندبوونمانه به‌بڕ‌یاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا به‌كۆی ده‌نگ بڕ‌یاریدا، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنین له‌واده‌ی خۆیدا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش له‌و واده‌یه‌دا نه‌كرێت وسه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كارهێنا له‌كێشاندنه‌وه‌ی مه‌رسوومه‌كه‌ی یان دواخستنی هه‌ڵبژاردن، «به‌بڕ‌وای من وه‌كو كه‌سێكی یاسایی»، دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمدا نییه، به‌ڵكو دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودایه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شبكرێت ئه‌وا كارێكه له ده‌ره‌وه‌ی خواستی یه‌كێتی رووده‌دات، چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت”.
دەڵێت، “وه‌ك یه‌كێتی پێمانوایه قۆناغه‌كه نه‌گه‌یشتۆته كۆتایی و هیوادارین هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت و ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌رنه‌چێت، چونكه یه‌كێك له‌هۆكاره بنه‌ڕ‌ه‌تییه‌كانی لاوازبوونی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردنی هه‌ڵبژاردن و نه‌بوونی دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی و راسته‌قینه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان”، رێواز فایه‌ق واده‌ڵێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









