وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: بڕیارمانداوە بگەینە ئاگربەست لە كەرتی غەززە

لە پێنجەمین ڕۆژی هێرشەکاندا بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی و لە ئاکامی هێرش بۆ سەر ناوچەی شێخ ریزوان، خانووی فۆتۆگرافەری ئاژانسی ئانادۆڵو، عەلی جەدەڵلا ڕووخا. جەدەڵڵا دەستی براکەی ماچ کرد کە لە هێرشەکەدا گیانی لەدەستدا. ( Mustafa Hassona - ئاژانسی ئانادۆڵو )
SNN
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی ئاگربەست لە غەززە رایگەیاند، بڕیاریانداوە بگەنە ئاگربەستێک لەنێوان حەماس و ئیسرائیل، بە جۆرێک بارمتەکان بگەڕێینەوە بۆ لای کەسوکاریان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی ئایار، ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە میانی سەردانەكەی بۆ تەلئەبیب و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ئیسرائیل رایگەیاند، تەنانەت لەمكاتە سەختەدا، بڕیاریانداوە بگەنە ئاگربەستێك لەنێوان حەماس و ئیسرائیل كە بارمتەكان بگەڕێنێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، وتیشی حەماس هۆكاری نەگەیشتنە بە ئاگربەست.
ئاماژەی بەوەکردووە لەگەڵ ناتانیاهۆ گفتوگۆ دەكەن سەبارەت بەوەی كە ئیسرائیل پێویستی بە گرتنەبەری چ ڕێوشوێنێك هەیە بۆ زیادكردنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ كەرتی غەززە كە بڕیارە ئەمڕۆ چاویان بەیەكتر بكەوێت.
ماوەیەکی زۆرە ئەمریکا بووەتە نێوەندگیر لە نێوان حەماس و ئیسرائیل، بۆ ئەوەی ئاگربەست لە نێوانیاندا رابگەیەنن و بارمتەکانی نێوان هەردوولا ئازاد بکرێن و هاوکارییەکانیش بگەیەنرێتە کەرتی غەززە، بەڵام تاکو ئێستا هەر یەکە لە حەماس و ئیسرائیل بەهۆی مەرجەکانیانەوە رێکنەکەوتوون و یەکتریش تۆمەتبار دەکەن کە هۆکار بۆ دواخستنی ئاگربەست.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
10كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
10كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









