“به‌پێى یاسا نێچیرڤان بارزانى ده‌سه‌ڵاتى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى نییه”

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم
SNN – عەلی حەمە سەعید
پسپۆڕێكى یاسایی ئاشكرایده‌كات، لە هیچ بڕگە و ماددەیەكی تایبەت بە دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمدا نەهاتووە كە ده‌توانێت هه‌ڵبژاردن دوابخات، ده‌شڵێت: “ئه‌و جموجوڵانه‌ى ئێستا هه‌یه بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن سیاسیه، به‌ڵام به‌رگێكى یاسایی پێداكراوه”.
له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌ى، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له ئێستا چه‌ند هه‌وڵێكى سیاسى هه‌یه بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كه بڕیاره له 10ى حوه‌زیران به‌ڕێوه‌بچێت. هه‌ر له‌و باره‌یه‌شه‌وه، دوێنێ چوارشه‌ممه 1ى ئایار، یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان هه‌ڵوێستى فه‌رمى خۆى راگه‌یاند و له‌دژى ئه‌م بابه‌ته وه‌ستایه‌وه.
بەكر حەمەسەدیق، پسپۆڕ لەبواری یاسا و ئەندامی لیژنەی یاسایی لە خولی پێشووتری پەرلەمانی عێراق له‌وباره‌یه‌وه بە SNNی راگەیاند، “ئەو جموجوڵەی ئێستا بەدیدەكرێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان جموجۆڵێكی سیاسییە، بەڵام بەرگێكی یاساییان پێداكراوه، چونكە ئەوەی ئێستا سەرۆكی هەرێم پێی هەڵدەستێت كارێكی نایاساییە ئەگەر بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بدات”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئایا سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى هه‌یه به‌پێى یاسا؟ ئه‌و پسپۆڕه یاساییه وتى: “دواخستنی هەڵبژاردن هیچ شەرعییەتێكی یاسایی‌ی نییە، چونكە لە دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێمەدایه وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاریبكات، بەڵام لەهیچ بڕگە و ماددەیەكی دەسەڵاته‌كانی سەرۆكی هەرێمدا ئەوە نەهاتووە كە بتوانێت هه‌ڵبژاردن دوابخات”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا، بەكر حەمەسەدیق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “سەیرەكە لەوەدایە ئەو لایەنەی كە پێشتر پەنابردنی بۆ بەغدا بۆ یەكلاكردنەوەی كێشە و گرفتەكان بە مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێم دەزانی ئێستا هەمان ئەو پارتە سیاسییە لە بەغدا دەپارێتەوە كە هەڵبژاردنی بۆ دوابخات، بۆیە ئەمە ئەوە دەسلمێنێت كە بەرژەوەندی تایبەتی لەسەروو هەموو بەرژەوەندییەكانەوەیە”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









