نەتەوە یەکگرتووەکان: وێرانکارییەکان لە غەززە گەورەترە وەک لە ئۆکرانیا

SNN
بەرپرسێکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەو وێرانکاریی و کاولکارییە لە کەرتی غەززە رویداوە بەهۆی جەنگەوە زۆر زیاترە لە وێرانکارییەی لە ئۆکرانیا روودەدات.
مۆنگۆ بیرچ، بەرپرسی ئیدارەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە کاروباری بۆمب و تەقەمەنی لە غەززە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە جنێف بەڕێوەچوو رایگەیاند، “بۆ تێگەیشتن لە گەورەیی بابەتەکە دەبێت بزانین کە بەرەی شەڕ لە ئۆکرانیا 600 میلە (نزیکەی 1000 کیلۆمەتر) لە کاتێکدا لە غەززە لە هەر 25 کیلۆمەترێکدا شەڕ درێژەی هەیە”.
بە وتەی بیرچ، کێشەکە تەنیا لە قەبارەی داروپەردوودا سنووردار نییە، کە دەکاتە 37 ملیۆن تۆن، واتە 300 کیلۆگرام بۆ هەر مەتر چوارگۆشەیەک، بەپێی خەمڵاندنێک کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوەڕاستی مانگی نیساندا ئەنجامی داوە و ڕوونیکردووەتەوە “پێدەچێت ئەم داروپەردووانە ژمارەیەکی زۆر بۆمبی نەتەقینەوەیان تێدابێت.”
ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لابردنی مین بۆ کەرتی غەززە ئاشکرایکردووە، “ئێمە مەزەندە دەکەین کە تەنها لە داروپەردووی غەززە زیاتر لە 800 هەزار تۆن ئەسبێستۆس هەیە و ئەم مادەیە کە مەترسیدارە بۆ تەندروستی، پێویستی بە خۆپارێزی تایبەت هەیە.”
هاوکات، تەندروستیی غەززە سەبارەت بە ئامارەکانی کوژراو و بریندرا لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە تاکو ئێستا رایگەیاندووە، ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 34 هەزار و 596 کەس و ژمارەی بریندارەکان 77 هەزار و 816 کەسن.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









