
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدایە و وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكردووە بەدابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی خانەنشینان، هاوكات تائێستا گرفتی داهاتی ناوخۆی هەرێم چارەسەر نەکراوە و چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتوودا گرفتەکە جارەسەر بکرێت و پارەی فەرمانبەر ان ڕەوانەبكریت.
بەگویرەی ئەوزانیارییانەی كە لەبەرپرسیكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای سەردانی شاندیكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم و كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق، گرفتی داهاتی نەوتی و نانەوتی چارەسەرنەکراوەو عێراق داوای داهاتی ناوخۆی کردووە بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت داهاتەکان ڕادەستی بەغدا بکرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وردبینی بۆلیستی مووچەی فەرمانبەران کراوە تا ئیستا هیچ تیبینیەكی ئەوتۆ لەسەر لیستەكە نییە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، بەڵام تائێستا لیستی میزان موراجەعە نەگەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بۆیە پێشبینی دەكریت كە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو گرفتەکانی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆتایی بێت و دەستبكرێت بەناردنی پارەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، هەرئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی خانەنشیان و لەچەند ڕۆژی داهاتووشدا مووچەی فەرمانبەرانی دابەشدەکات، هاوکات مەرج نییە وەزارەتی دارایی عیراق بەیەك گوژمە سەرجەم پارەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆمانگی نیسان رەوانە بكات،بەڵكوو هاوشیوەی مانگی شوبات و ئازار لەگەڵ تەواوكردنی وردبینكردنی هەر لیستێك ڕاستەوخۆ بڕیار لەسەر ناردنی پارەكەشیان دەدریت و پاشان دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









