” ناكرێت بڕیارێك لەلایەن جێگری سەرۆكی پارتییەوە دەركرابێت و پارتیش دژی بڕیارەكەی بێت”

0
488

 

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەژێر هەربیانوویەكدا بێت لەناوەندە نیودەوڵەتییەكان شەرعییەتی قەوارەی هەرێم دەخاتە ژێرپرسیارەوە، بەڵام سەیرەكە لەوەدایە بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەلایەن جێگری سەرۆكی پارتییەوە دەرچووە بەڵام هەرخودی پارتی دژی ئەو بڕیارەیە.

دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی و پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: “دواخستنی هەڵبژاردن قەوارەی هەرێمی كوردستان دەخاتە ژێرمەترسییەكی دیكەوە و پەرتەوازەیی ناوماڵی كورد زیاتر دەكات و هەرێمی كوردستان لەناوەندە نێودەوڵەتییەكان زیاتر لاوازدەكات، لەكاتێكدا تائێستا چوارجارمەرسوومی هەرێمی دەركراوە لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە كە بۆخۆی جێگری سەرۆكی پارتییە بەڵام لەلایەن پارتییەوە دژایەتی ئەو بڕیارەی سەرۆكی هەرێم دەكرێت ئەوەش لە پێناو بەرەژەوەندی تایبەتی ئەو پارتەیە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “دەبوو بەرپرسانی پارتی پشتگیری ئەو بڕیارەی جێگری سەرۆكی حزبەكەیانیان بكردایە و ئەگەر گرفتێكیش دروستبكرایە بۆ هەڵبژاردن ئەوان هەولی چارەسەركردنی ئەو گرفتەیان بدایە، بەڵام ئێستا بەپێچەوانەوە پارتی بۆ خۆی گرفت بۆ بڕیارەكەی سەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆكی حزبەكەیان دروستدەكەن و ئامادەی هەڵبژاردن نین”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی ئەوەشی خستەڕوو، “ئەگەر لەدادگای فیدراڵی سكالای لە دژی دواخستنی هەڵبژاردن بدرێت، ئەوا جۆری سكاڵاكەو شێوازی داڕشتنی سكاڵاكە كاریگەری دەبێت لەسەر ئەوەی ئایا دادگا چ بڕیارێك دەدات لەسەر هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم و پێدانی دەستەڵاتەكان بەسەرۆكی هەرێم، بۆیە چاوەڕێدەكەین بزانین لە هەفتەی داهاتوو چ گۆڕانكارییەك دێتە ئاراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this