چۆن خۆمان لە هەورە بروسکە بپارێزین؟

0
1344
روودانی هەورە بروسکە لە هەولێر

SNN-

بەرگری شارستانی هەولێر چەند رێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لە کاتی روودانی هەورەبروسکە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە شوێنەکراوەکان دوور بکەونەوە.

رێنماییەکانی بەرگری شارستان ی هەولێر:

١_باشترین پەناگە باڵەخانەکانن کە خاڵیکەرەوەی دژە بروسکە (مانع الصواعق )هەیبێت کەوا وەک وایەرێک لە باڵەخانەکاندا دەبەسترێنەوە بە زەوییەوە یان ناو بالەخانەکان لە شوێنە کراوەکان باشتر و لە بارترن.

٢_بەگشتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە سەریان کانزایان لەسەرە، وەک ئۆتۆمبێل، پەناگەیەکی باشن، ئەوەش لەبەرئەوەی کارەبا بەدەوری کانزاکەدا دەڕوات، نەک لەبەرئەوەی ئۆتۆمبێلێک لەسەر تایەی لاستیک بێت.

٣_دوورکەوتنەوە لە پەناگەی پاس و کەپرەکان و پێکهاتەکانی تر کە بۆ بەمەرجی خۆپارێزی و دژە بروسکە دروست نەکراون.

٤_ئاگاداربوون لە ڕەشەباو هەورە بروسکەکان پێش دەستپێکردن و دوای کۆتاییهاتنیان بەمەرجی بەرچاوگرتنی کارلێک کە دەبێتەهۆی زیانەکانیان بەدووبارە بوونەوەیان.

٥_ ئەگەر پەناگەت نەدۆزیەوە، لەسەر زەوی چەقۆ بکە واتا دانیشتن یان خۆ درێژکردن بکە نەک شێوەی بەرزبوونەوەو راوەستانتان.

٦_ دوور بکەوەرەوە لە شوێنە کراوەکان بەتاییەت ناوچە بەرزە شاخاویەکان و سەرباڵەخانەکان یان مەیدانە پان و بەرینەکان.

٧_دوور بکەونەوەلە تاوەرو شتە بەرزەکان و دارەکانی نزیک یان دارە تەرەکان.

٨_ئەگەر لە یاریگاکاندان پێویستە گوێ لە هەواڵ و هۆشدارییەکان بگرن هەرچی زووە ئەو شوێنانە چۆڵ بکەن.

٩_هەورە بروسکەکان بەگشتی دوو جار دووبارە دەبنەوە لە شوێن بەرکەوتەکان بۆیە زۆرێک لە مرۆڤەکان دووجار بەرکەوتە دەبن.

١٠_ وەرگرتنی زانیاری زیاترو خوێندنەوەی چیرۆکە مێژوویەکانی مرۆڤایەتی وەک لە دارەکانی لوتکەی و شاخەکاندا دەردەکەوێت کە بەهۆی چەندین لێدانەوە تەقێنراونەوە پارچە پارچە بوون بەڕوونی درکیان پێ دەکەن.

١١_ئاگاداربە تەنها لەبەر ئەوەی شوێنەکەت جارێک لێی دراوە، نابێتە هۆی ئەوەی کە سەلامەت بێت جارێکی تر لەو شوێنە دووبارە دەبێتەوە.

١٢_هەورەبروسکەکان ئاسمان رووناک دەکەنەوەو بەشێوەی تۆری جالجاڵوکەیی وێنای ئاسمان دابەشدەکەن،بۆیە پێویستە بزانیت بەوەی مەترسییەکان زۆر گەورەن و پێویستە بەگرنگ وەریان بگرن.

١٣_پێویستە لەناوچە شاخاوییەکان بچنە ناو ئەشکەوت و شوێنە پارێزراوەکان تا کەشوهەوا دەگەرێتەوە دۆخی ئاسای خۆی.

١٤_دوورکەوتنەوە لەدەم ئاوو شوێنە تەرەکان چوونکە ئەو جوگرافیایانە زیاتر ئەگەری گریمانەی زیاتری بەرکەوتەیان لێ بەدی دەکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this