داناگاز: ئاستی بەرھەمھێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە

SNN-
کۆمپانیای داناگاز رایگەیاند، ئاستی بەرھەمھێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە
کۆمپانیای داناگاز راگەیەندراوێکی لەبارەی ئاستی بەرھەمھێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بڵاوکردەوە رایگەیاندووە، ئاستی بەرھەمھێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە، لە رۆژێکدا زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجایە.
راشیگەیاند، دەستپێکردنەوەی بەرھەمھێنان لەسەر بنەمای گرتنەبەری رێوشوێنەکانی ھەرێم و بەغدادە.
رۆژی 26ى نیسان هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەهۆیەوە چوار کارمەندى کۆمپانیاکە گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. رۆژی 29ی نیسانیش کۆمپانیای دانا گاز راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رێوشوێنهكانى كاركردنمان گۆڕیوه و بهرههمهێنانمان لهناو كێڵگهكه بهشێوهیهكى كاتى راگرتووه.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









