کەشناسی: بۆ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ باران و هەورەبروسکەی بەهێز بەڕێوەیە

روودانی هەورە بروسکە لە هەولێر
SNN-
کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ کاریگەریی ئەم شەپۆلی بارانبارینە بەهێز دەبێت و هەورە تریشقە و لێزمە باران لەزۆربەی ناوچەکان دەبێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەریمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 03-05-2024 ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت, بارانی مامناوەند و تاوە باران لە ناوچەی جیاجیا دەبارێت ،لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ کاریگەریەکە بەهێز دەبێت و هەورە تریشقە و لێزمە باران لەزۆربەی ناوچەکان دەبێت, بە تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان، هەروەها بۆ کاتەکانی شەو پێشبنی دەکرێت کاریگەری ئەو شەپۆڵە لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی هەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر ئیدارەی سۆران و پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت پلەکانی گەرماش ٢-٥ پلە نزم دەبنەوە.
هەروەها سبەی شەممە 04-05-2024, ئاسمان هەورى باراناوی دەبێت و لێزمە باران و هەورە بروسکەی ناوبەناو لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت . لە کاتەکانی شەودا کاریگەریەکە کەمێک لاواز دەبێت وپلەکانی گەرماش بەرزتردەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 21
سلێمانی : 20
دهۆک : 21
زاخۆ : 22
هەڵەبجە : 20
کەرکوک : 25
سۆران : 19
حاجی ئۆمەران : 13
گەرمیان : 26
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









