سەمیر هەورامی: حکومەتی هەرێم بۆ تەوتینی مووچە ئامادەیی دەربڕیوە و نووسراوی بۆ بەغدا ناردووە

سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی
SNN-
وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمکوردستان نوێترین زانیاری لەبارەی هەنگاوەکانی حکومەت بۆ تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشکا دەکات و دەڵێت:” حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادەیی دەربڕیوەو بۆ ئەو مەبەستەش نوسراوی بۆ بەغدا ناردوەو وەفدێکیش بۆ ئەو پرسە و چەندین پرسی گرنگی تر سەردانی بەغدایان کردووە”.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە:”لە دواکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دوو بڕیاری زۆر باش دراون، کە یەکێکیان ئەوەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە داهاتە نانەوتییەکان بەپێی رێکارە یاساییەکان بنێرێت بۆ بەغدا”.
دەشڵێت:بڕیاری دووەمیش ئەوەیە کە ئاساییە لای حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەوتین بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش نوسراو نێردراوە بۆ بەغدا، هاوکات وەفدێکی هەرێم بەسەرۆکایەتی سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران چوەتە بەغدا، بۆ ئەو پرسە و چەندین پرسی گرنگی تر”
لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش وتەبێژەکەی جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەکرد: “پلە بەرزکردنەوە کاتی ئەوێت و چەندین رێکاری یاسایی هەیە و موچەخۆرانی هەرێم دەبێت پێداچونەوە بە فایلەکانیان بکرێت، بۆیە ئەم پرسە کاتی ئەوێت”.
رۆژی 7ی 4ی 2024، وەزارەتی دارایی عیراق نووسراویكی فەرمیئاڕاستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە بەغدا کردووە و تێیدا داوایکردووە کە پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لە یەکێک لە بانکەکانی رەشید، رافیدەین، بانکی بازرگانی عیراقی تەوتینیان بۆبکرێتەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









