“پابەندبوونی بوونی حكومەتی عێراق بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، هەرێمی ناچاربە تەوتین كرد لە بانكی TBI”

دارا سێکانیانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات حكومەتی عێراقی سوور بوو لەسەرئەوەی كە دەبێت بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی وەك خۆی جێبەجێبكرێت لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەجێبەجێكردنی ئەم بڕیارەش بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەران لەڕێگەی پرۆژەی هەژماری من شكستی هێنا.
داراسێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: حكومەتی عێراقی بەتایبەت وەزیری دارایی عێراق زۆر باش لەوە تێگەیشتبوو كە دەبێت هیچ خوێندنەوەیەكی دیكە بۆ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەكرێت چونكە لە بڕیارەكەی دادگای فیرداڵی بەڕوونی ئەوەهاتووە كە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانی عێراق كە بریتین لە بانكەكانی ڕەشید ڕافیدەین و بانكی بازرگانی عێراق TBIبە بانكی بكرێن، بەڵام حكومەتی هەرێم زۆی هەوڵدا كە پرۆژەی هەژماری من پرۆسەكە ئەنجام بدات نەیتوانی.
ئاماژەی بەوەشكرد، سووربوونی حكومەتی عێراقی بوو كە دەبێت بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی وەك خۆی جێبەجێبكرێت حكومەتی هەرێمی ناچار بەوەكرد كە ئەوانیش پابەندببن بە بڕیارەكەوە و ڕەزامەندی دەرببڕن كە لەڕێگەی بانكی TBI دەستبكرێت بە تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، دوای پرۆسەكەش مووچەخۆران ئازادن لەچ بانكێك مووچەكانیان وەربگرن.
بەڕای چاودێرانی سیاسی ڕەزامەند بوونی حكومەتی هەرێم بە بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەڕێگەی بانكی بازرگانی عێراق TBIشكستهێنانی پرۆژەی هەژماری منە كە حكومەتی هەرێم لەماوەی ڕابردوودا وەك دەستكەوتێکی گەورە باسی لیوەدەكرد و سوریش بوو لەسەر ئەوەی كە دەبێت لەڕێگەی هەژماری منەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەوتین بكرێت بەلام شكستی هێنا لەهەوڵەكانی.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









