زانیاری نوێ لە بارەی گیانلەدەستدانی چوار شاخەوان لە قەرەداغ رادەگەیەندرێت

رۆژیار سیروان- SNN
ئەمڕۆ بەهۆی لافاوەوە لە قەرەداغ چوار شاخەوان گیانیان لەدەستدا، بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی لافاوەکە یەکێک لە ئەندامانی تیمەکەی بردووە، سێ ئەندامی دیکەی تیمە شاخەوانییەکان هەوڵیانداوە رزگاری بکەن، بەڵام ئەوانیش گیانیان لەدەستداوە.
لەوبارەوە یاسر حەمە ساڵح ئەندامی تیمی فریاگوزاری سەرەتایی تۆری شاخەوانی کوردستان بە SNNی راگەیاند: ئەو تیمە 12 کەس بوون، لە دەربەند مەسورانی قەرەداغدابوون، کە لافاوەکە هاتووە، یەکێکیان کەوتووەتە ناو لافاوەکەوە، سێ ئەندامی دیکەی تیمەکە هەوڵیانداوە رزگاری بکەن، بەڵام ئەوانیش گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، هەر چوار شاخەوانەکە لە رەگەزی نێرن، تەمەنیان لە نێوان 23 بۆ 40 ساڵدایە.
باسی لەوەشکرد، هەشت ئەندامەکەی دیکەی گروپەکە بۆ لێکۆڵینەوە راگیراون.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









