د.بەهار مەحمود: سەرۆكی هەرێم دەسەڵاتی دواخستنی هەڵبژاردنی نییە

SNN-عەلی حەمەسەعید
شارەزایەكی بواری یاسایی ئاماژە بەوەدەكات لەیاسادا ئەوەهاتووە كە دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن لەدەستەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمە، بەڵام ئەوەنەهاتووە كە دەستەڵاتی پێبدرێت هەڵبژاردن دوابخات، بۆیە بەگشتی ئەوەی لەهەرێم دەگوزورێت سەرجەمی پێچەوانەی یاسایە و یاسا بەتەواوی پێشیڵكراوە و هیچ واتایەك بۆ سەروەربوونی یاسا نەماوەتەوە.
د. بەهار مەحمود، شارەزا لەكاروباری یاسایی و ئەندامی لیژنەی یاسایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند:دەستەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم لەبارەی هەڵبژاردنەوە دەستەڵاتی ( مونشیئ) نین بەڵكوو دەستەڵاتی ( كاشیفن) واتە دەستەڵاتێكی تەشریفاتین، چونكە پێویستە هەڵبژاردن لەماوەی چوار ساڵ جارێكی ئەنجام بدرێت و تەنها دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردن لەدەستەڵاتی سەرۆكی هەرێمە لەماوەی ئەو چوارساڵەدا و دەسەڵاتی ئەوەی پێنەدراوە هەڵبژاردن دوابخات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ئێستا لەهەرێمی كوردستان دەگوزەرێت پێچەوانەی یاسایە بەتایبەت ئەگەر سەرۆكی هەرێم پەشیمان ببێتەوە لە بریارێكی خۆی ئەوە جێگای پرسیارە بۆچی وادەیەك دیاری دەكات و بۆچیش لێی پەشیمان دەبێتەوە، ئەمە یەكەم جارە حاڵەتێكی لەو شێوویە ڕووبدات سەرۆكی هەرێم پەشیمان ببێتەوە لە بڕیارێكی خۆی.
ئەو شارەزایەی بواری یاسا ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بدرێت لێكەوتەی باشی نابێت بۆ قەوارەی هەرێم، هەرچەندە ئەمە بابەتی سیاسییە بەڵام گوومان لەوەدانییە ئەگەر هەڵبژاردن دوابخرێت سەرجەم دامەزراوەكانی هەرێم كە لەئێستادا بۆخۆیان كەوتوونەتە ژێرپرسیارەوە جارێکی دیكە دەخرێنەوە ژێرپرسیارە لەناوەندە نێودەوڵەتییەكاندا ئەمەش متمانەی هەرێم زیاتر لەدەستدەدات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









