
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات هۆكاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە بۆ كەمتەرخەمی حكومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە، هەر لە درەنگ ناردنی لیستی مووچە تا نەگەڕاندنەوەی داهاتی ناوخۆ و هاوكات ئامادەنەبوونی هەرێم بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی.
داراسێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بە SNNی ڕاگەیاند: تائێستا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەوەندەی ئێمە بەدواداچوونمان كردووە نەناردنی پارەی فەرمانبەرانی هەرێم هۆكارەكەی بۆ حكومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە، چونكە هەر لە سەرەتاوە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی زۆر درەنگ نارد، كە دەبوو لەدوای جەژن ڕاستەوخۆ ڕەوانەی بكات بۆ ئەوەی وردبینی بۆ بكرێت بەلام ئەوە نەكرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكارێكی دیكەی نەناردنی پارەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە تائێستا حكومەتی هەرێم وەزارەتی دارایی هیچ بڕەپارەیەكی داهاتی نەوتی و نانەوتی بۆ حكومەتی عێراق نەگەڕاندووەتەوە لەكاتیكدا بەگویرەی بریاری دادگای فیدراڵی دەبێت حكومەتی عێراق پارەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بكات لەبەرامبەریشدا حكومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بگەڕێنێتەوە، بەڵام حكومەتی عێراق پابەند بووە و مووچەی سێ مانگی ناردووە لەبەرامبەردا حكومەتی هەرێم هیچ پابەند بوونێكی ڕانەگەیاندووە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هۆكارێكی دیكەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە تائێستا حكومەتی هەرێم مەبەستییەتی پرۆژەی هەژماری من جێگەی بانكە فیدراڵیەكانم بگرێتەوە كە لە بڕیارەكەی دادكای فیدراڵی بەڕوونی ئەوەهاتووە كە دەبێت مووچە لەڕێی بانكە فیدراڵییەكانی ڕەشید و ڕافیدەین و TBIی تەوتین بكرێت، بۆیە هەموو ئەمانە هۆكارن بۆ ئەوەی مووچە لەكاتی خۆیدا نەگات و ئەگەریش چارەسەر نەكرێن ئەم دواكەوتنە بەردەوامی دەبێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









