گۆڕانکاری لە مووچەی مانگی پێنجی بەشێک لە مووچەخۆراندا دەکرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەپشتبەستن بەبڕیارێكی دادگای فیدراڵی كە نابێت جیاوازی لە مووچەی خانەنشینانی هەرێم و عێراق بمێنێت، لەو چوارچێوەیەشدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێم لیستی مووچەی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی بۆ مانگی ئایار بەجۆرێك ئامادەكردووە كە هاوتای مووچەی خانەنشینییە لە عێراق بەوجۆرەش كەمترین مووچەی خانەنشینی لەهەرێم لە 220 هەزار دینارەوە بۆ 600 هەزار دینار زیاد دەبێت.
بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم دەست SNNكەوتووە ئەوەخراوەتەڕوو، بەپشت بەستن بە بڕیارێكی دادگای فیدراڵی عێراق كە كاركردنی بە یاسای خانەنشینی هەرێم ڕاگرتووە و دەبێت لە هەرێمی كوردستان و عێراق یەك جۆر یاسای خانەنشینی هەبێت، بۆیە بۆ مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینان لیستی مووچە بەجۆرێك ئامادەكراوە كە هاوتابێت لەگەڵ مووچەی خانەنشینانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو یاسایەی كە لەعێراق كاری پێدەكرێت كەمترین ممووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دەبێت لە 600 هەزار دینار كەمتر نەبێت بەجۆرێك ئەو بڕە پارەیە 100 هەزار دیناری وەك دەرماڵە دەدرێتە خانەنشینان بەڵام كەمترین مووچە لەهەرێمی كوردستان 220 هەزار دینارە و هیچ دەرماڵەیەك بۆ خانەنشینان خەرجناكرێت.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە ئامادەكردنی ئەو لیستەی خانەنشینانی هەرێم بەی ئاگاداری وەزارەتی دارایی عێراق بووە و ئەوانیش هیچ لارییەكیان نەبووە لە ئامادەكردنی ئەو لیستە بەوجۆەی لە عێراق كاری پیدەكرێت بەهۆی ئەوەی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەوە دەرچووە و ئەوانیش ئامادەییان دەربڕیوە بە پابەند بوون بەو بڕیارەوە هاوكات ژمارەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان بە شارستانی و سەربازییەوە نزیكەی 260 هەزار خانەنشین دەبێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









